هونەرە بەرگریەكان
مارێۆسهعید دوای دابڕانێكی زۆر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ یاری كردن.

مه‌ریوان سه‌عید ناسراو به مارێۆ له به‌رواری ٨/٨/٢٠٢٠ له ئیڤێنتی برهیڤ٣٨ له شاری ستۆكهۆڵمی سوید به‌رامبه‌ر یاریزانی فه‌ره‌نسی بێنوت ساینت دێنێس یارت ده‌كات. مارێۆ یاریزانی به‌توانای ئێم ئیێم ئه‌ی و دانیشتووی وڵاتی به‌ریتانیایه ته‌مه‌نی ٢٩ ساڵه و خاوه‌نی ١٣ بردنه‌وه‌و ته‌نیا ٤ شكسته.

له‌ماوه‌ی پێشوودامارێۆ بریار وابوو یاری بۆ كۆمپانیای بێلاتۆری ئه‌مه‌ریكی بكات به‌ڵام به‌هۆی كێشه‌كانی كۆمپانیاكه به‌هۆی ڤایرۆسی كرۆنا ته‌واوی خشته‌ی یاریه‌كان هه‌ڵوه‌شایه‌وه.
كۆمپانیای بره‌یڤ به چه‌ند ئیڤێنتێكی پر له یاری ئاست به‌رز گه‌رایه‌وه و بۆ سه‌ر كاره‌كانی ئه‌مه دووه‌م ئیڤێنتیانه كه ئه‌نجام بدرێت له‌دوای سه‌هه‌ڵدانی ڤایرۆسی كرۆناوه, وه كۆنتراكتیان پێشكه‌شی مارێۆ كرد تا یاری بۆ كۆمپانیاكه بكات له كۆ مه‌ین ئیڤێنتی ئه‌و شه‌وه‌دا.