كوردستارهكه په‌یوه‌ندى به‌یانه‌ى برۆندبى كرده‌وه و له‌سوپه‌ر لیگدا درێسى ژماره حه‌وت ده‌پۆشێت

سه‌نگه‌ر زرار- Kurd Sport
یانه‌ى برۆندبى دانیماركى بۆ وه‌رزى داهاتوو 2020-2021ى خولى سوپه‌رى تۆپى پێى یانه‌كانى دانیمارك به‌فه‌رمیی هه‌واڵى گه‌ڕانه‌وه‌ى رێزان كۆرلو-ى كوردستارى بۆ ریزه‌كانى راگه‌یاند و درێسى ژماره 7ى پێبه‌خشى.
پاش به‌ڕێكردنى وه‌رزێكى سه‌ركه‌وتوو له‌گه‌ڵ یانه‌ى لینگبى دانیماركى به‌شێوى خواستن و پێشكه‌ش كردنى ئاستێكى به‌رز له‌سوپه‌ر لیگى یانه‌كانى دانیماركى وه‌رزى 2019-2020 كه تیایدا توانى 8 گۆڵ تۆمار و 8 گۆڵى تریش له 27 یاریدا سازبكات، رێزان كۆرلو-ى هێرشبه‌رى لاوى كورد بۆ ته‌واوكردنى ماوه‌ى بۆنده‌كه‌ى له‌گه‌ڵ یانه‌ى برۆندبى كه تا هاوینى ساڵى 2023یه، په‌یوه‌ندى بهیانهكهى كرده‌وه و بۆ وه‌رزى داهاتووى سوپه‌ر لیگى یانه‌كانى دانیمارك كه مانگى ئه‌یلولى 2020 ده‌ستپێده‌كات، له‌پێناو یانه‌ى برۆندبى ده‌جه‌نگێت كه ماڵى دووه‌مى خۆیه‌تى و لهئهكادیمیاى ئه‌م یانه‌یه‌وه پێگه‌یشت و گه‌یشته لوتكه‌ى تۆپى پێى دانیمارك.
رێزان-ى ته‌مه‌ن 23 ساڵ سه‌ره‌تا ساڵانى 2003 تا 2015 لهئهكادیمیاى یانه‌ى برۆندبى بهتیمهكانى بێچووه‌شێران و تازه‌پێگه‌یشتووان و لاوانى یانه‌كه‌دا تێپه‌ڕیوه و پاشان ساڵى 2015 بۆ تیپى یه‌كه‌م (پێشكه‌وتووان) سه‌رخراوه و شانبه‌شانى گه‌وره‌كان 11 یارى كردووه و گۆڵێكى تۆمار و یه‌كێكى تریشى سازكردووه (5 یارى و 1 گۆڵ) له‌سوپه‌ر لیگى دانیمارك و (2 یارى) له‌جامى دانیمارك و (4 یارى و 1 پاسى گۆڵ) له‌ئه‌وروپا لیگدا، دواى ئه‌وه یانه‌ى برۆندبى دهیفرۆشێت به‌یانه‌ى رۆما-ى ئیتاڵى و له‌وێش ساڵانى 2017 تا 2019 له‌تیپى لاوانى یانه‌ى رۆما یاریكرد و پاشان بۆ وه‌رزى 2018-2019 به‌خواستن له‌خولى پله یه‌كى یانه‌كانى دانیمارك بۆ یانه‌ى لینگبى یاریكرد و دواى كۆتاییهاتنى ماوه‌ى بۆندهكهشى، یانه‌ى برۆندبى به‌پێى بۆندێكى نوێ دووباره له‌هاوینى ساڵى 2019 تا هاوینى ساڵى 2023 هێنایه‌وه ریزه‌كانى، وه‌رزى 2019-2020 به‌خواستن دایه یانه‌ى لینگبى و بۆ له‌مه‌ودواش له‌سوپه‌ر لیگدا سوود لهبههرهمهندى و تواناكانى ده‌بینێت.

شایه‌نى باسه رێزان مه‌حمود كۆرلو-ى هێرشبه‌رى لاوى كورد به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك كوردى باكووره و رۆژى 7-8-1997 له‌شارى گلۆسترۆپ-ى دانیمارك له‌دایكبووه و ره‌گه‌زنامه‌ى دانیماركى هه‌یه و باڵاى 170 سم و كێشى 60 كگمه و له‌ژیانى یاریكردنى پیشه‌گه‌ریدا بۆ یانه‌كانى برۆندبى/ دانیمارك و رۆما/ ئیتاڵیا و لینگبى/ دانیمارك یارى كردووه و ساڵانى 2012 تا 2017 له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستى تازه‌پێگه‌یشتووانى ژێر تهمهنهكانى 16 و 17 ساڵ و لاوانى ژێر تهمهنهكانى 19 و 20 ساڵ، له(37 یاری)دا، (15 گۆڵى) بۆ هه‌ڵبژارده‌كانى دانیمارك كردووه.