ڕێنمایی

«کاریگەری وەرزشکردن و خواردنی تەندروست لەسەر مانەوەمان بە گەنجی»

ئەم بابەتە چەند ڕێگەیەکی گشتی باس دەکات کە یەکێک لە ڕێگەکانی وەرزش کردنە، بۆیە پێمان باشە لایەنەکانی دیکەش بەئێوە بڵێین.

کارییگەری وەرزش لەسەر ژیانی مرۆڤ لەچەند لێکۆڵینەوەیەکدا ئەوە دۆزراوەتەوە کە ئەنجامدانی وەرزش دەبێتە ھۆی چالاک بونی سوڕی خوێن وبەھێز بونی بەرگری لەش ھەروەھا دەبێتە ڕێگر لە بەکار ھێنانی دەرمان و نەخۆشی دڵ و جەڵدەی دڵ، ھەریەک لەمانەش ھۆکارن بۆ مانەوەی پێست بە جوانی.

بۆچی پێست پیر دەبێت چ شتێک ھۆکارە بۆ پیربونی پێست!؟

ھەندێک شت ھەن مرۆڤ رۆژانە بەکاری دەھێنێت کاریگەری دەکاتە سەر پێستی ولەناوی دەبات
بەڵام گەر بێت و وازیان لێبھێنرێت ئەوا رەنگە پێستت بە جوانی بمێنێتەوە:-
١-بەکار ھێنانی ماکیاژو مانەوەی بە پێستەوە .
٢-خۆت بپارێزی لە تیشکی خۆر ھەموو رۆژێک .
٣-ئەگەر جگەرە خۆری وازی لێبھێنە.
٤- جوڵاندنی ماسولکەکانی روخسار.
٥- خواردنی تەندروست بخۆو بالانسی خۆراکیت راگرە..
٦-دورکەوتنەوە لەخواردنە کحولیەکان.
٧-روخسارت رۆژانە بشۆ دوای ئارەقکردنەوە.
٨-کرێمی نەرم کەرەوە باکار بھێنە..

ئەو چەند نھێنیەی جوانی پێست کە دکتۆرە کان پێت نالێن بەلام پێست بەجووانی دەھێلێتەوە:-
١-وەرزش ئەنجام بدە بە تایبەت مەلەکردن بەلام بەھیچ شێوەیەک لەکاتی وەرزشکردن ماکیاژ بۆ روخسارت مەکە.
٢-پشوو وەرگرەو ئارام بە:ھەبوونی قەلەقی «سترێس» دەبێتە ھۆی دروست بونی (زیپکە.ئەگزیما.چرچی
روخسار)
٣-ئەو مادانە کەم بکەرە کە بڕێکی زۆر کافاین لەخۆ دەگرێت لەبری ئەوە ئاو زۆر بخۆرەوە.
٤-بەکار ھینانی دژەخۆر:تیشکی خۆر مەترسی شێرپەنجە زیاد دەکات بۆیە لەکاتی چونە دەرەوە دژە خۆر بەکار بھێنە.
٥-بێگومان ئەو خۆراکانەی کە دەیخۆیت کاریگەری ھەیە لەسەرجوانی پێست،وەک(شوتی.ترێ.شاتو.گوڵەبەرۆژە.گێزەر .چای سەوز).
٦-کەم خەوی: ھەولبدە ڕۆژانە بڕێکی باش بخەویت.

«کاریگەری مەساج و بەکار ھێنانی ماسکی سروشتی لەسەرجوانی پێست»
لە دێر زەمانەوە .شاژنەکان بۆ بە جوانی مانەوەی پێستیان ڕێگای مەساجکردنیان بە کار ھێناوە، بۆ نمونە شازادە کاترینای روسیا ھەموو بەیانییەک پاش لە خەو ھەستان، چەند خولەکێک پێستی بە سەھۆڵ مەساج دەدات تا رێگری لە پیربوونی بکات.
سودەکانی مەساج کردن :
داخستنی کونیلە کراوەکانی سەر رووی پێست، راگرتنی ئاستی پێویستی چەوری، رێگری کردن لە زوو لۆچ بوونی پێست و زۆر کاری دیکە لە رێگای بە کار ھێنانی مەساجکردن بەسەھۆڵ و زەیتە سرشتیەکان وەک(زەیتی زەیتوون .زەیتی کونجی.زەیتی بادەم .زەیتی رەشکە) دەبێت.
لە ھەفتەیەکدا لە دوو جار زیاتر پێویستە مەساجی پێستی روخسار بکرێت.
دەتوانیت ئەم ماسکە سروشتیانە بەکاربهێنیت
بەگوێرەی جۆری پێستەکەت:

1-ماسكی سپێنەی هێلكە، ئەم ماسكە دەبێتە هۆی پاكبوونەوەی پێست و لابردنی خاڵە ڕەشەكانی سەر لووت و چەناگە. بۆ ئەوە هێلكەیەك بشكێنن و بەشی سپێنەی هێلكە لە زەردێنەكەی جیا بكەوە و بە پارچە كلێنسێكی پاك یان فلچەیەك سپێنەی هێلكەكە بە ریَِكی لە پێستی ڕووخسار بدە، ئنجا وازی لێ بێنە تا بە تەواوی وشك دەبێتەوە، پاشان بە ئاوی گەرم بیشۆن و كرێمی شێدار بۆ پێستتان بەكاربهێنن…
٢-ماسکی هەنگوین و زەیتی زەیتون کە یەکێکە لە ماسکە شێدار و بەسوودەکان بۆ پێست و دژە بەکتریایە، و خۆراک بە پێست دەدات و دەیگەشێنێتەوە.
٣-ماسکی زەردەچوە:بۆ چەندین مەبەستی جوانکاری بەکار دێت
پێویستیەکان :١کەوچک زەردەچەوە. ٢کەوچک شیری وشک .کەمێک ئاو
ھەمووی تێکەلکە تا وەک ھویرێکی لێدیت دواتر بیدە لە روخسارت بۆ ماوەی ٢٠خولەک دوستر بە ئاوی شلەتێن بیشۆ ئەم ماسکە چەند جارێک تاقیبکەوە دواتر ھەست بە جیاوازی دەکەیت.

بەهیوای سوود بۆ هەموولایەك

ئامادەكردنی بابەت:
ئاسیا عزیز قادر
دەرچووی پەیمانگای پەروەردەی وەرزشی سلێمانی

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close