بڕوا نورى ناوه‌ڕاستكارى كورد: لەهەڵبژاردەی عێراقدا ناهەقیم بەرامبەر كراوە!

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
پاش دوو ساڵ دووركه‌وتنه‌وه له‌هه‌ڵبژارده‌كه و بڕیارى تاكلایه‌نه‌ى وازهێنانى له‌یارى نێوده‌وڵه‌تى، تائێستا ناوه‌ڕاستكاره كورده‌كه‌ى یانه‌ى بالى یۆنایتد-ى ئیندۆنیسیایی به‌هیواى ئه‌وه‌یه بگه‌ڕێته‌وه ریزى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى عێراق و له‌یارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا داكۆكى لهشێرهكانى رافیده‌ین بكات.
هه‌رچه‌نده ناوى بڕوا نورى له‌نێو پێكهاته‌ى سه‌ره‌تایی ههڵبژاردهكهشدا نه‌هاتووه كه (سریچكۆ كاتانیچ)ى سلۆڤینیایی و راهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى یه‌كه‌مى عێراق 35 یاریزانى بۆ كه‌مپێكى مه‌شق و راهێنان و ئاماده‌كارییه‌كانى هه‌ڵبژارده‌كه‌ى بۆ یارییه‌كانى داهاتووى پاڵاوتنه هاوبه‌شه‌كه‌ى مۆندیالى 2022 و جامى وڵاتانى ئاسیاى 2023 داوه‌ت كردووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م یاریزانه ته‌مه‌ن 33 ساڵه هه‌ر هیوابڕاو نییه و به‌ئاواتى ئه‌وه‌یه له‌ئاینده‌دا یارى بۆ هه‌ڵبژارده‌كه بكاته‌وه و به‌بۆچوونى خۆشى ده‌ركه‌وتنى هه‌ر یاریزانێك له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى نیشتمانى جێگه‌ى شانازییه.
لهوكاتهوهى ساڵى 2018 كاتانیچ هاته شوێنى باسم قاسم و ئه‌ركى راهێنەرایەتی هه‌ڵبژارده‌كه‌ى گرته‌ئه‌ستۆ، وه‌ك پێویست پشتى به بڕوا حیكمه‌ت نورى نه‌به‌ستووه و بانگهێشتى نه‌ده‌كرد و بۆ جامى ئاسیاى ساڵى 2019 دوورى خسته‌وه و ئه‌م یاریزانه نێوده‌وڵه‌تییه‌ى كورد له‌لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ى (فوتبۆڵ سكانالین)ى سویدى، ئه‌مه بهبڕیارێكى زۆر ناخۆش ناوده‌بات و ده‌ڵێت: پێش جامى ئاسیا كه ریزه‌كانى هه‌ڵبژارده‌كه‌ى له‌یارییه‌كانى پاڵاوتن رێكده‌خسته‌وه، بڕیارێكى عاتفیدا، راهێنه‌ر تێستى كردم، به‌ڵام به‌ڕاشكاوى بڵێم باوەڕى پێم نه‌بوو.
هه‌روه‌ها بڕوا بۆ رۆژنامه‌كه ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر بێت و راهێنه‌ر بڕواى پێم هه‌بێت و بڵێت من پێویستم به‌تۆیه و ده‌مه‌وێ رۆڵى تۆ ببینم، بێگومان من ره‌تى ناكه‌مه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئاره‌زووى ئه‌وه‌ى نه‌كرد، شتێك نییه كه پێویست بێت بیرى لێ بكه‌مه‌وه.
پێشووتریش له‌كۆتایی مانگى حوزه‌یرانى رابردوو بڕوا نورى له‌لێدوانێكیدا بۆ میدیاكانى وه‌رزشى عێراق وێڕاى ئه‌وه‌ى هیواى سه‌ركه‌وتنى مۆندیالى 2022ى بۆ هه‌ڵبژارده‌ى عێراق خواست و رایگه‌یاند كه كۆمه‌ڵێك یاریزانى باش و راهێنه‌رێكى به‌تواناى هه‌یه، هۆكارى وازهێنانى له‌یارى نێوده‌وڵه‌تى له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى یه‌كه‌مى عێراق بۆ ئه‌وه گه‌ڕاندبووه‌وه كه كاتانیچ-ى راهێنه‌ر باوه‌ڕى به‌تواناكانى نییه و ئه‌و لهههڵبژاردهكهدا ناهه‌قیی به‌رامبه‌ر كراوه، چونكه هه‌لى ته‌واوه‌تى یارى كردنى پێنه‌دراوه.

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى دركاندبوو كه هه‌تا ئه‌وكاته‌ى گه‌یشته ریزى هه‌ڵبژارده‌كه بڕیارێكى قورس بوو، له‌سه‌ره‌تادا كۆسپ و ته‌گه‌ره‌ى زۆر خرایه پێش و پاشان هه‌ستى به‌وه ده‌كرد كه له‌لایه‌ن هه‌ڵبژارده‌ى عێراقه‌وه پێویست نییه و لهبژاردهى بڕیارى وازهێنان زیاترى له‌پێشدا نه‌بوو.
شایه‌نى باسه بڕوا حیكمه‌ت نورى یاریزانى نێوده‌وڵه‌تى كورد و یانه‌ى بالى یۆنایتد، له‌ساڵى 2016ه‌وه كه بۆ یه‌كه‌مجار بانگهێشتى هه‌ڵبژارده‌ى یه‌كه‌مى عیراق كرا تا ئه‌وكاته‌ى له‌ساڵى 2018 وازى له‌یارى نێوده‌وڵه‌تى هێنا، 9 یارى له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه ئه‌نجامدا و 1 گۆڵى تۆماركرد، (7 یارى دۆستانه و 1 گۆڵ بهپهناڵتى) و (2 یارى پاڵاوتنى مۆندیالى 2018ى روسیا).