هێرشبه‌ره كورده‌كه یانه‌كه‌ى گه‌یانده دوایارى جامی كۆماری

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
عه‌بدولڕه‌حمان به‌ره‌كات-ى هێرشبه‌رى لاوى كوردى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى ئۆڵۆمپى سوریا یانه‌ى وه‌حده-ى سورى له‌قۆناغى پێش كۆتایی بۆ یارى كۆتایی خولى جامى كۆماریی سوریا سه‌رخست.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 5ى ئابى 2020 هه‌ردوو یارى قۆناغى پێش كۆتایی خولى تۆپى پێى جامى یانه‌كانى كۆمارى سوریا-ى وه‌رزى 2019-2020 ئه‌نجامدران و تیایدا یانه‌ى ئه‌لوه‌حده له‌یانه‌ى ئه‌لجه‌یش و یانه‌ى ئه‌لمه‌جد-یش له‌یانه‌ى ئهلساحیل-ى برده‌وه و گه‌یشتنه یارى كۆتایی.
له‌یاریگاى فه‌یحا له‌شارى دیمه‌شق-ى پایته‌خت، یانه‌ى ئه‌لوه‌حده به‌به‌شداریی سه‌ره‌كى یوسف محه‌مه‌د-ى به‌رگریكار و عه‌بدولڕه‌حمان به‌ره‌كات-ى هێرشبه‌ر میوانداریی له‌یانه‌ى ئه‌لجه‌یش كرد و سه‌ره‌نجامى یارییه‌كى به‌هێزیش بهگۆڵێكى بێوه‌ڵام لێى برده‌وه.
تاكه گۆڵى بردنه‌وه‌ى یارییه‌كه عه‌بدولڕه‌حمان به‌ره‌كات ناسراو به (بوكا) هێرشبه‌رى لاوى كورد له‌خوله‌كى 19ى نیوه‌ى یه‌كه‌مى یارییه‌كه‌دا بهپهناڵتى تۆماریكرد، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م یارى و یه‌كه‌م گۆڵى بوو له‌جامى كۆماری وه‌رزى 2019-2020دا تۆماری بكات.
به‌م سه‌ركه‌وتنه به‌نرخه، به‌ره‌كات یانه‌ى ئه‌لوه‌حده-ى شارى دیمهشقى گه‌یانده دوایارى خوله‌كه كه بڕیاره رۆژى دووشه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى داهاتوو 10ى ئابى 2020 له‌نێوان هه‌ردوو یانه‌ى ئه‌لوه‌حده و ئه‌لمه‌جد ئه‌نجام بدرێت.

شایه‌نى باسه عه‌بدولڕه‌حمان به‌ره‌كات-ى هێرشبه‌رى لاوى كورد كه ته‌مه‌نى 22 ساڵه و له‌شارى حهسهكهى رۆژئاواى كوردستان له‌دایكبووه و درێسى ژماره 9ى یانه‌ى وه‌حده له‌هێڵى پێشه‌وه‌دا ده‌پۆشێت، له‌وه‌رزى 2019-2020دا خاوه‌نى 18 یاری و 11 گۆڵ و 3 پاسى گۆڵه و 4 گۆڵیشى له‌كۆى ئه‌م 10 گۆڵه‌دا بهپهناڵتى تۆماركردووه، 17 یارى و 10 گۆڵ و 3 پاسى گۆڵ و 3 گۆڵ بهپهناڵتى له‌خولى نایابى تۆپى پێى یانه‌كانى سوریا و 1 یارى و 1 گۆڵ بهپهناڵتى له‌خولى جامى كۆمارى یانه‌كانى سوریا.