ئه‌زموونى داهاتووى كوڕه دهۆكییه‌كه له‌گه‌ڵ یانه‌یه‌كى خولى پاڵه‌وانانى سكۆتله‌ندا ده‌بێت

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
كوڕه دهۆكییه‌كه لهئهزموونێكى تر‌ى ژیانى پیشه‌گه‌ریدا بۆ وه‌رزى 2020-2021 بۆ یانه‌یه‌كى خولى پاڵه‌وانانى سكۆتله‌ندا یارى ده‌كات كه دووه‌م گه‌وره‌ترین خولى تۆپى پێى پیشه‌گه‌رانى یانه‌كانى سكۆتله‌ندا-یه له‌پاش خولى پیشه‌گه‌رانى یانه‌كانى سكۆتله‌ندا (پریمه‌ر شیپ).
رابین عومه‌ر-ى ته‌مه‌ن 23 ساڵ و ناوه‌ڕاستكارى لاو و پیشه‌گه‌رى كورد و پێشووى یانه‌ى ئێلگین سیتى سكۆتله‌ندا بۆ وه‌رزێكى تریش له‌سكۆتله‌ندا مایه‌وه و ئه‌مجاره‌یان بۆ یانه‌ى گرینۆك مۆرتۆن-ى به‌شدار له‌خولى پاڵه‌وانانى ئه‌و وڵاته یارى ده‌كات كه به‌خولى پله یه‌كیش ده‌ناسرێت و مانگى تشرینى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵ كاروانى یارییه‌كانى ده‌كه‌وێته‌ڕێ.
به‌پێى راگه‌یاندراوێكى یانه‌ى گرینۆك مۆرتۆن، بۆ ماوه‌ى یه‌ك ساڵ له رۆژى 5-8-2020 تا رۆژى 10-6-2021 گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ رابین عومه‌ر-ى پیشه‌گه‌رى هۆڵه‌ندى واژووكردووه كه وه‌رزى پێشوو له‌خولى پله دووى تۆپى پێى یانه‌كانى سكۆتله‌ندا (لادبرۆكس لیگ/ 2) بۆ یانه‌ى ئێلگین سیتى یارى كردووه.

شایه‌نى باسه رابین عومه‌ر رۆژى 21-7-1997 له‌شارى رۆتردام-ى هۆڵه‌ندا له‌دایكبووه و به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك كوردى باشووره و خه‌ڵكى شارى دهۆك-ه و رهگهزنامەكانی هۆڵه‌ندى و عێراقى هه‌یه و سه‌ره‌تا ساڵانى 2014 تا 2015 له‌تیپى ئه‌كادیمیاى تیسل دێر-ى سكۆتله‌ندایی بۆ پێگه‌یاندنى لاوان یارى كردووه و پاشان له‌خولى پله دووى یانه‌كانى سكۆتله‌ندا ساڵانى 2015 تا 2018 بۆ یانه‌ى ئه‌نان ئه‌تله‌تیك و دواجاریش ساڵانى 2018 تا 2020 بۆ یانه‌ى ئێلگین سیتى یارى كردووه.