هەواڵ
روسیا 20 ملیار و قه‌ته‌ر 200 ملیار دۆلارى بۆ مۆندیال خه‌رجكردووه!

Kurd Sport
*تێچووى پاڵه‌وانێتییه‌كانى تۆپى پێى جامى جیهانى (مۆندیال) له‌یه‌كه‌م مۆندیالى سه‌ده‌ى بیست و یه‌كه‌وه (مۆندیالى 2002ى كۆریا و ژاپۆن تا مۆندیالى 2022ى قه‌ته‌ر) به‌مشێوه‌یه‌یه كه بودجه‌كه‌ى له‌دروستكردنى یاریگاكان و ژێرخانى تر وه‌كو فڕۆكه‌خانه و وێستگه‌ى شه‌مه‌ندۆفێر و هۆتێل و نه‌خۆشخانه و رێگاوبان و تاد.. خه‌رج كراوه:-

*مۆندیالى 2002ى كۆریا و ژاپۆن: بڕى (5) ملیار دۆلارى تێچووه.
*مۆندیالى 2006ى ئه‌ڵمانیا: بڕى (6.2) ملیار دۆلارى تێچووه.
*مۆندیالى 2010ى باشوورى ئه‌فریقا: بڕى (3.5) ملیار دۆلارى تێچووه.
*مۆندیالى 2014ى به‌رازیل: بڕى (13) ملیار دۆلارى تێچووه.
*مۆندیالى 2018ى روسیا: بڕى (20) ملیار دۆلارى تێچووه.
*مۆندیالى 2022ى قه‌ته‌ر: بڕى (200) ملیار دۆلارى تێده‌چێت.