هەواڵ

گۆڵچیەك دەبێتە هۆی مردنی ڕاهێنەرێک و دەرکردنی چواری دیکە


چیرۆکی گۆڵچیەک لەیانەیەکی ڕۆمانی دەبێتە بابەتێکی گەرمی میدیایی و کۆمێدی کە دووبارەبونەوەی مەحاڵە.
دانیال بادیسلاف ئەو گۆڵچیە رۆمانییەیە کە بەهۆی دایکیەوە کراوە بەگۆڵچی یانەی سبختفیتای ڕۆمانی و قوڕی بۆ یانەکەش گرتۆتەوە.
دانیال سەرەتا وەک هێرشبەر دەستی پێکرد، بەڵام دیارە ئەو پێگەیەی کە بەلای دایکیەوە (کەیەکێک بوە لەخاوەنەکانی یانەکە) گونجاوترە بۆکوڕەکەی،ناو گۆڵەکەیە چونکە کەمتر ڕاکردنی تێدایە، بۆیە لەوکاتەوەی ئەو پاسەوانی گۆڵە، یانەکە لە پلە دووەوە دابەزیوە بۆ پلە چوارو دانیالیش بە کێشە قورسەکەیەوە کە ۱۳٠ کیلۆگرامە، هەر لەشوێنی خۆی ماوەتەوە.
ئەوەی بۆتە جێگەی سەرنجی زیاتر، بەهۆی دانیالەوە چوار ڕاهێنەر لەکارەکانیان دوورخراونەتەوەو ڕاهێنەرێکیش لەداخی دانیاڵ بە جەڵتەی دڵ کۆچی دوایی کردوە.
لەهەمان کاتدا دانیالی ۱۳٠ کیلۆ وای لەیەکێك لەیاریزانەکان کردوە کە بەیەکجاری واز لەیاری کردن بهێنێت.



بەدەر لەوانەش پێکهاتەی تیپەکە بە ۷ بەرگریکارو ۳ یاریزانی هێڵی ناوەراستەوە یارییان کردوە لەپێناو پاراستنی دانیاڵ، بەڵام سودی نەبوە.


ساڵی ۲٠۱۲ رۆژنامەیەک ڕووی ڕاستی ئەو چیرۆکە پیشان دەدات و دەنوسێت، دانیال لە یانەیەکی ناوخۆیی و سادە بوە نەک لەیانەی دینامۆ سبختفیتای رۆمانی، وە خەونیشی یاریکردن بوە لە یانەی رابیدبوخارست .
هاوکات چیرۆکی دایکی و ڕاهێنەرەکان بەدروست کراو دادەنێت و دەشڵێت: دانیال دوای وازهێنانی لەیاریکردن چەندین کیلۆ لە کێشی لەشی دادەگرێت و هەموو ئەو چیرۆکانەش بەهۆی زۆری کێشی لەشیەوە دروست کراوە.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close