فه‌رشاد بردنه‌وه‌یه‌كى تر و پله‌ى چواره‌مى پڕۆ لیگى بهیانهكهى به‌خشى

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
فه‌رشاد ئه‌حمه‌زاده-ى ناوه‌ڕاستكارى لاوى كورد له‌یارییه‌كى دواخراوى یانه‌كه‌یدا له‌خولى پیشه‌گه‌رانى تۆپى پێى یانه‌كانى ئێران (پڕۆلیگ)ى وه‌رزى 2019-2020دا، بردنه‌وه و پله‌ى چواره‌مى به‌یانه‌ى فولاد خوزستان ئه‌هواز به‌خشى.
به‌به‌شدارى سه‌ره‌كى هه‌رسێ ناوه‌ڕاستكارى كورد (فه‌رشاد ئه‌حمه‌د زاده و محه‌مه‌د زوبێر نی‌ك نه‌فس و وەحید ئەمیریان)، یانه‌ى فولاد خوزستان-ى ئه‌هواز له‌یارییه‌كى دواخراوى هه‌فته‌ى 24ى قۆناغى دووه‌مى خولى پیشه‌گه‌رانى تۆپى پێى یانه‌كانى ئێران له‌سه‌ر یاریگاى شه‌هیدانى فولاد خوزستان له‌شارى ئه‌هواز میواندارى له‌یانه‌ى نه‌فت مه‌سجد سلێمان كرد و سه‌ره‌نجامى یارییه‌كى به‌هێزیش، یانه‌ى خاوه‌ن یاریگا (فولاد خوزستان) بهگۆڵێكى بێوه‌ڵام بردنه‌وه‌ى تۆماركرد و تاكه گۆڵى یارییه‌كه‌ش فه‌رشاد ئه‌حمه‌د زاده له‌خوله‌كى 73دا تۆماری كرد و بردنه‌وه‌ى ژماره 13ى خوله‌كه‌ى بهیانهكهى به‌خشى له‌گه‌ڵ سه‌ركه‌وتنى بۆ پله‌ى چواره‌م به 46 خاڵ له 27 یاریدا.

ئه‌م یاریزانه لاوه‌ى كورد كهدرێسى ژماره 77ى یانه‌ى فولاد خوزستان له‌هێڵى ناوه‌ند ده‌پۆشێت، له‌یارییه‌كه‌دا تاكه گۆڵى یانه‌كه‌ى و دووه‌م گۆڵى خۆى لهپڕۆ لیگى یانه‌كانى ئێران‌دا تۆماركرد.
به‌م ئه‌نجامه‌ش یانه‌ى فولاد خوزستان گه‌یشته خانه‌ى چواره‌مى ریزبه‌ندى خوله‌كه به 46 خاڵ له 27 یارى (13 بردنه‌وه، 7 یه‌كسانبوون، 7 دۆڕاندن) و (27-19 گۆڵ) و فه‌رشاد ئه‌حمه‌زاده-ى ناوه‌ڕاستكارى كوردیش بووه خاوه‌نى 11 یارى و 984 خولهك یارى كردن و 2 گۆڵ و 3 پاسى گۆڵ.