ژیلوان حه‌مه‌د: له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى عێراقدا هه‌لى یاریكردنم پێنه‌دراوه

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
ژیلوان حه‌مه‌د-ى یاریزانى نێوده‌وڵه‌تى و پیشه‌گه‌رى كورد رایده‌گه‌یه‌نێت كه تائێستا له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى عێراقدا هه‌لى یاریكردنى ته‌واوه‌تى پێنه‌دراوه و چاوه‌ڕوانى هه‌لى راسته‌قینه ده‌كات تا نوێنه‌رایه‌تى هه‌ڵبژارده‌كه بكات بۆ گه‌یشتن بهمۆندیالى 2022ى قه‌ته‌ر.
له‌میانه‌ى لێدوانێكیدا بۆ كورد سپۆرت، ژیلوان حه‌مه‌د-ى ناوه‌ڕاستكارى كوردى یانه‌ى گۆریكا-ى كرواتى و هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى عێراق، دووپاتى ده‌كاته‌وه كه ئه‌و ماوه‌یه‌ى بۆ یارییه‌كانى پاڵاوتنه هاوبه‌شه‌كه‌ى مۆندیالى 2022 و جامى ئاسیاى 2023 داوه‌تى ریزى هه‌ڵبژارده‌ى یه‌كه‌مى عێراق كرابوو، له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌دا هه‌لى یاریكردنى ته‌واوه‌تى پێنه‌دراوه.
له‌مباره‌یه‌وه ژیلوان-ى ته‌مه‌ن 29 ساڵ ده‌ڵێت: بێگومان خواستى هه‌موو یاریزانێك ئه‌وه‌یه كه خوله‌كى پێویست و به‌ته‌واوه‌تى یارى بكات تا ئه‌وه‌ى له‌توانایدا هه‌یه پێشكه‌شى بكات و ده‌ربكه‌وێت، به‌ڵام رێز له‌بڕیارى راهێنه‌ر ده‌گرم و ئه‌وه جارى یه‌كه‌مم بوو به‌درێسى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق ده‌ربكه‌وم، یارییه‌كى زۆر گرنك بوو، هه‌رخۆى وایه ده‌بێت هه‌نگاو به‌هه‌نگاو یارى بكه‌یت، به‌ڵام چاوه‌ڕوانى ره‌خساندنى هه‌ل و ده‌رفه‌تى راسته‌قینه ده‌كه‌م.
هه‌روه‌ها ژیلوان حه‌مه‌د-ى ناوه‌ڕاستكارى نێوده‌وڵه‌تى كوردى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى عێراق، وتى: به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌شدا، هێشتا بێ ئومێد و هیوابڕاونیم و ئه‌و هه‌له‌م له‌ده‌ست نه‌داوه كه له‌داهاتوویه‌كى نزیكدا بگه‌ڕێمه‌وه ریزى هه‌ڵبژارده‌كه، چونكه ده‌مه‌وێ هه‌موو تواناكانى خۆم بۆ هه‌ڵبژارده‌كه بخه‌مه‌گه‌ڕ و نوێنه‌رایه‌تى هه‌ڵبژارده‌كه بكه‌م بۆ گه‌یشتن بهمۆندیالى 2022ى قه‌ته‌ر.

شایه‌نى باسه ژیلوان محه‌مه‌د حه‌مه‌د ئهڵڵاوێردى-ى رانیه‌یی مانگى تشرینى یه‌كه‌مى ساڵى (2019)ى رابردوو بۆیه‌كه‌مجار بانگهێشتى ریزى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى عێراق كرا و رۆژى 10-10-2019 یه‌ك یارى له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه به‌شێوه‌ى یه‌ده‌گ لهپاڵاوتنه هاوبه‌شه‌كه‌ى هەردوو پاڵه‌وانێتى جامى جیهانى 2022ى قه‌ته‌ر و جامى وڵاتانى ئاسیاى 2023ى چین به‌رامبه‌ر به هه‌ڵبژارده‌ى هۆنگ كۆنگ به‌درێسى ژماره 21 له‌هێڵى ناوه‌ند ئه‌نجامدا كاتێك له‌خوله‌كى 61ى یارییەكەدا كە له‌سه‌ر یاریگاى شارى به‌سره ئەنجامدرا، هاتە شوێنى (ئه‌مجه‌د عه‌توان).