هەواڵ

گۆڕانکاریی یاریزان بۆ وەرزی داهاتووی پرێمیەر لیگ دەنگی لەسەر درا

وەرزی رابردووی پرێمیەر لیگ بەدوو یاسای جیاواز مامەڵەی لەگەڵ ژمارەی گۆڕانکارییەکانی ناو کاتی یاسایی یاریی کرد، سەرەتا وەک هەمیشە ٣ یاریزان ئاڵۆگۆڕیان پێدەکرا، بەڵام دوای وەستانی یارییەکان بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و پاشان دووبارە دەستپێکردنەوە ژمارەی گۆڕانکارییەکان کرایە ٥ یاریزان.

بەمەبەستی مانەوە یاخود گەڕانەوە بۆ یاساکەی پێشوو کە ٣ یاریزان بوو، دەستەی یانەکانی بەشدار لەخولی نایابی ئینگلتەرا کۆبوونەوەیان کرد و بەکۆی دەنگ دژی ئەوە وەستانەوە کە ٥ گۆڕانکاریی بکرێت، بەوەش وەرزی داهاتوو یاسا بنەچەییەکەی پێشوو دەمێنێتەوە کە ٣ یاریزانە.

په‌یوه‌ندی دار

Back to top button
Close