فه‌رمی: یوسف ئه‌مینى تازه‌پێگه‌یشتوو بۆند له‌گه‌ڵ یانه‌ى زیوریخى سویسرا واژووده‌كات

سه‌نگه‌ر زرار
تایبه‌ت به kurdsport
سه‌ره‌ڕاى پێشنیازى چه‌ندین یانه‌ى ئه‌ڵمانى و ئیتاڵى و ئیسپانى و پۆرتوگالى و دانیماركى و سویسرى، دواجار یوسف ئه‌مین-ى ته‌مه‌ن 16 ساڵ و یاریزانى به‌هره‌مه‌ند و تازه‌پێگه‌یشتووى كورد و پێشووى تیپى تازه‌پێگه‌یشتوانى ژێر ته‌مه‌ن 17 ساڵى یانه‌ى بوروسیا دۆرتمۆند-ى ئه‌ڵمانیا پێشوه‌خته گه‌یشته تیپى لاوانى ژێر ته‌مه‌ن 21 ساڵى یانه‌ى زیوریخ-ى سویسرا.

پاش ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك یانه‌ى ئه‌وروپایی چاودێرى ده‌كرا، له‌وانه (شتوتگارت ، كۆڵن، نۆرنبێرگ، ولفسبۆرگ، هۆفینهایم، ئیسن، ئینتراخت براونشفایگ، ڤیكتۆریا كۆڵن) له‌ئه‌ڵمانیا و (زیوریخ، بازل، سون، سانت گالین) له‌سویسرا و (مایۆركا، لاس پالماس، ئیسپانیۆل) له‌ئیسپانیا و (كۆپینهاگن، نۆرشیلاند) له‌دانیمارك و (یۆڤانتۆس) له‌ئیتاڵیا و (به‌نفیكا) لهپۆرتوگال، دواجار پاش نزیكه‌ى دوو هه‌فته مانه‌وه و تاقیكردنه‌وه (تێست) كردن و ئه‌نجامدانى دوو یارى دۆستانه لهئهكادیمیا و یانه‌ى زیوریخ، یوسف ئه‌مین-ى ناوه‌ڕاستكارى تازه‌پێگه‌یشتووى كورد بۆ تیپى دووه‌م/ لاوانى ژێر ته‌مه‌ن 21 ساڵى یانه‌ى زیوریخ-ى سویسرا هه‌ڵبژێردرا و وابڕیاره له‌ناوه‌ڕاستى هه‌فته‌ى داهاتوودا به‌پێى بۆندێك بۆ ماوه‌ى دوو ساڵ په‌یوه‌ندى بهیانهكهوه بكات.
*سویسرا بۆ ئێمه گونجاو و باشتر بوو
له‌مباره‌یه‌وه وه‌لید فایه‌ق ئه‌مین باوكى یوسف له‌لێدوانێكى تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ (كورد سپۆرت) زانیارى زیاترى پێداین و وتى: به‌به‌روارد بهوڵاتهكانى تر كه رۆژى 15ى ئه‌م مانگه تێست كردنى یاریزانان ده‌ستپێده‌كه‌ن، سویسرا بۆ ئێمه گونجاو و باشتر بوو، چونكه زمانیان ئه‌ڵمانییه، دوو هه‌فته له‌شارى زیوریخ بوین و یانه‌ى زیوریخ (یوسف)یان تێست كرد و زۆریان به‌دڵ بوو، بڕیاربوو بۆ تیپى تازه‌پێگه‌یشتووانى ژێر ته‌مه‌ن 18 ساڵى یانه‌كه بۆندى له‌گه‌ڵدا بكه‌ن، به‌ڵام دواجار بڕیاریاندا راسته‌وخۆ بۆ تیپى لاوانى ژێر ته‌مه‌ن 21 ساڵ بۆندى له‌گه‌ڵدا بكه‌ن و ئه‌مڕۆ هه‌ینى 7-8-2020 یانه‌ى زیوریخ په‌یوه‌ندییان پێوه كردم و وتیان رۆژى دووشه‌ممه‌ى داهاتوو 10-8-2020 وه‌رنه‌وه بۆ سویسرا و بۆنده‌كه‌ى واژووبكه‌ن، ماوه‌ى بۆنده‌كه‌ش بۆ دوو ساڵه و ئه‌وان په‌له‌یانه چونكه هه‌فته‌یه‌كى تر خولى لاوانى یانه‌كانى سویسرا ده‌ستپێده‌كات.

*له‌م قۆناغه‌دا نه‌ده‌بوو له‌یانه‌ى دۆرتمۆند بمێنێته‌وه
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى بۆچى یوسف بۆندى یانه‌ى دۆرتمۆند-ى ره‌تكرده‌وه، باوكى یوسف وتى: ئه‌وان داوایان لێمان كرد بۆنده‌كه‌ى بۆ ساڵێك تا دوو ساڵى تر نوێ بكه‌نه‌وه، به‌ڵام گره‌نتى ئه‌وه‌یان پێنه‌دا كه یارى پێ ده‌كه‌ن، له‌م تهمهنهشهدا پێویست یاریزان یارى بكات و بوونى خۆى بسه‌لمێنێت تا بگاته تیپه‌كانى لاوان و ئۆڵۆمپى و پاشان یه‌كه‌مى یانه‌كه یانیش یانه‌ى گه‌وره‌تر، له‌م قۆناغه‌دا كه زۆره گرنگ و هه‌ستیاره نه‌ده‌بوو له‌یانه‌ى دۆرتمۆند بمێنێته‌وه، پێویسته بچێته تیمى تر دوایی كه بوونى خۆى سه‌لماند ده‌توانێ به‌ئاسانى وه‌ك یاریزانێكى پڕۆفیشناڵ بگاته‌وه یانه گه‌وره‌كان، ئێستا ئێمه هه‌نگاوێك بۆ دواوه‌وه ده‌گه‌ڕێینه‌وه، به‌ڵام ئامانجمانه دوو هه‌نگاو بۆ پێشه‌وه بڕوین، ئێمه چى له‌ناوى گه‌وره و دێى وێران بكه‌ین، كه له‌سه‌ر كورسى دانیشت و ده‌رفه‌تى یاریكردنى زۆرى پێنه‌درێ سوودى چییه و ئاستى داده‌به‌زێت و پێش ناكه‌وێت.
*تا رۆژى دووشه‌ممه چاوه‌ڕێى یانه‌ى یۆڤانتۆس ده‌كه‌ن
هەروەها وتی: كه‌سێك كه ماوه‌ى سێ ساڵه ئهگێنتى یانه‌ى یۆڤانتۆس تۆرینۆی ئیتاڵییه راسته‌وخۆ قسه‌ى له‌گه‌ڵدا كردم بۆ ئه‌وه‌ى یوسف بباته یانه‌ى یۆڤى، وتى خه‌مت نه‌بێت كارى باشتان بۆ ده‌كه‌م، یوسف-ى له‌نزیكه‌وه بینیوه، ئه‌ویش بۆ ئه‌م مه‌به‌سته په‌یوه‌ندى پێوه كردم، به‌ڕاشكاوى پێم وت ئێمه بۆندێكى باشمان پێشكه‌ش كراوه و به‌س ماوه واژووى بكه‌ین، ئه‌گه‌ر تا رۆژى دووشه‌ممه وه‌ڵامت نه‌بێ، ئه‌وا ئێمه بۆنده‌كه واژووى ده‌كه‌ین، ده‌توانم بڵێم بۆنده‌كه‌ى یانه‌ى زیوریخ یه‌كلابۆته‌وه و له‌لاى ئێمه كۆتایی هاتووه، چاوه‌ڕێى بۆندى یانه‌كانى تر ناكه‌ین، چونكه ده‌بێت دووباره تێست بكرێته‌وه و له‌وانه‌یه ئه‌وكات ده‌رفه‌تى یانه‌ى زیوریخ-مان له‌ده‌ست بچێت.

*بیۆگرافیا:
-ناوى ته‌واو: یوسف وه‌لید فایه‌ق ئه‌مین.
-به (یوسف ئه‌مین) ناسراوه.
-ساڵڕۆژى له‌دایكبوون: 21-8-2003.
-شوێنى له‌دایكبوون: شارى ئیسن-ى ئه‌ڵمانیا.
-به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك كوردى باشووره و خه‌ڵكى شارۆچكه‌ى ده‌ربه‌ندیخان-ه.
-ره‌گه‌زنامه‌ى ئه‌ڵمانى و عێراقى هه‌یه.
-جگه له‌كوردى، زمانه‌كانى ئه‌ڵمانى و ئینگلیزى ده‌زانێت.
-خوێندكارى پۆلی 12ى دواقۆناغى ئاماده‌ییه لهخوێندنگاى ئالیس سالۆمۆن.
-باڵا: 172 سم.
-كێش: 63 كگم.
-هێڵى یاریكردن: ناوه‌ند.
-لهبالى چه‌پ یاری دەكات.
-له‌ته‌مه‌نى 4 ساڵییه‌وه له‌یانه‌ى توس كۆرنبێرگ-ى ئه‌ڵمانیا ده‌ستى به‌یارى تۆپى پێ كردووه و تا ته‌مه‌نى 8 ساڵى به‌رده‌وام بووه.
-لهتهمهنهكانى ژێر 9 و 10 و 11 ساڵ بۆ تیمه‌كانى ئه‌كادیمیاى یانه‌ى بۆخوم/ ئه‌ڵمانیا یارى كردووه.
-لهتهمهنهكانى ژێر 12 و 13 و 14 ساڵ بۆ تیمه‌كانى ئه‌كادیمیاى یانه‌ى بوروسیا دۆرتمۆند/ ئه‌ڵمانیا یارى كردووه.
-وه‌رزى 2017-2018 بۆ تیمى تازه‌پێگه‌یشتووانى ژێر ته‌مه‌ن 15 ساڵى بوروسیا دۆرتمۆند/ ئه‌ڵمانیا یارى كردووه.
-وه‌رزى 2018-2019 له‌هه‌ردوو تیپى تازه‌پێگه‌یشتووانى ژێر ته‌مه‌ن 16 و 17 ساڵى بوروسیا دۆرتمۆند/ ئه‌ڵمانیا یارى كردووه.
-وه‌رزى 2019-2020 له‌تیپى تازه‌پێگه‌یشتووانى ژێر ته‌مه‌ن 17 ساڵى یانه‌ى بوروسیا دۆرتمۆند-ى ئه‌ڵمانیا یارى كردووه.
-یارى بۆ هه‌ڵبژارده‌ى تازه‌پێگه‌یشتووانى ئه‌ڵمانیاى ژێر تهمهنهكانى 15 و 16 ساڵ كردووه.