هەواڵوتار

دوای دۆڕاندنیان!

گواردیۆلا زیدانی لە چامپیۆنس لیگ دورخستەوەو یۆڤانتۆسەکەی ساری لە گێژوادایە.

سیتی – ریاڵ مەدرید

پێش کۆرۆنا و دوای کۆرۆنا مان سیتی بەسەر ریاڵ مەدریددا سەرکەوت، گواردیۆلا توانی بەربەستی زیدان تێپەڕێنێت، دوای بەدەستهێنانی لالیگا هاندەرانی ریاڵ مەدرید هیوایان بەسەرکەوتن زۆربوو، بەڵام یاریەکی خراپیانکرد.

راستە ڤاران هەڵەی کوشندەیکرد، بەڵام بەگشتی زیدان و تیپەکەی خراپ بوون، ئەو رۆحیەت و یارکردنە هیچ هەقی سەرکەوتن نەبوو، زیدان پێچەوانەی لالیگا گۆڕانکاریەکانی کاریگەریان نەبوو، لە ٢٠ خولەکی کۆتایی هیچ شوتێکیان ئاراستەی گۆڵی سیتی نەکرد.

بەپێچەوانەوە مان سیتی هەموو کات کۆنتڕۆلی یاری لابوو، کاتێکیش بە ٢ گۆڵ لەپێشەوەبوون، کۆنترۆلی تۆپ و چونەپێشەوەو دروستکردنی هەلی گۆڵیان هەبوو.
بەپێی هەردوو یاری تەنها سیتی شایستەی سەرکەوتن بوو، زیدان کاری زۆری لەپێشە بۆ چاکردنی تیپەکەی.

یۆڤانتۆس – لیۆن
کارەساتەکە لێرەیە، یۆڤانتۆس بەردەوام خۆی بەهێزتر ئەکات بۆ چامپیۆنس لیگ، بەڵام ئەنجامەکانی خراپترن، ناکرێت ئەوە ئەنجامی تیپەکەبێت بەرامبەر لیۆن.

ئەندریا ئەنێلی دوای یاریەکە دوپاتی کردەوە کە ساری ئەمێنێتەوە، ئیتر ئەوە بەس لێدوانێکە یان بڕیار، دوایی ئەزانین، بەڵام یۆڤانتۆس بەم ئاستەوە پێویستی بە گۆڕانکاری گەورە هەیە، بەتایبەتی لە هێڵی ناوەڕاست، دۆزینەوەی هێرشبەرێک بۆ جێگەی هیگواین.

لێدوانەکانی پیانیچ دوای یاریەکە جێگەی سەرنجە کە وتی: یاریەکی جوان لەلایەن ساریەوە، بەس لە ناپۆلی! نەک ئەمسال لای ئێمە کە جیاوازبوین.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close