هەواڵ

حەزت لە داتایە لەسەر بەرشەلۆنە؟

*بەرشەلۆنە لە دواین ١٩ یاری قۆناغی دەرکردندا کاتێک لە دەرەوە نەدۆڕابێت، دەرنەکراوە.

*ناپۆلی لە دواین ١٠ یاری دەرەوەی یاریگای خۆی لە چامپیۆنس لیگ تەنها ١ یاری بردۆتەوە، ٤ یەکسانبوون و ٥ دۆڕانی هەیە، بەڵام لەم وەرزەدا لە هەرسێ یاریەکەی دەرەوەی یاریگای خۆی نەدۆڕا، ١ بردنەوەو ٢ یەکسانبوون.

*بەرشەلۆنە ٣٥ یاریە لە یاریگای خۆی نەدۆڕاوە لە چامپیۆنس لیگ، ٣١ بردنەوەو ٤ یەکسانبوون، بایرن میونخ لە ١٩٦٩ تا ١٩٩١ خاوەنی زۆرترین یاریە بە ٤٣ یاری لە یاریگای خۆی نەدۆڕابێت.

*لە دواین ٥ یاری ناو کامپ نو، مێسی بەژداری ١١ گۆڵی کردوە، ٨ گۆڵ و ٣ ئەسیست.

*ئەمە یەکەمین یاری کیکی سێتیانی راهێبەری بەرشەلۆنەیە لە چامپیۆنس لیگ لە یاریگای خۆی، دواین ١١ راهێنەری بەرشەلۆنە لەیەکەم یاری چامپیۆنسلیگدا لە یاریگای خۆیان ١٠ راهێنەریان بردنەوەیان بەدەستهێناوە.

*بەرشەلۆنە لە ١٢ وەرزی رابردودا بەبەردەوامی گەیشتۆتە قۆناغی چارەکی کۆتایی کە ژمارەی پێوانەییە، دواین جار کە نەگەیشتنە ئەو قۆناغە ٢٠٠٦-٢٠٠٧ بوو کە ریکارد راهێنەربوو.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close