هەواڵ

ئەحمەد بەهادین بەنیازی چییە؟

ئەحمەد بەهادین پاڵەوانی پێشوی عێراق و ڕاهێنەری بەناوبانگی هەڵبژاردەی عێراق لەڕێی یانەی سلێمانییەوە پلان بۆ داهاتوی گۆڕەپان و مەیدان دادەنێت.
دوای پەیوەندی کردنی بەیانەی سلێمانی و دروست کردنەوەی تیپی گۆڕەپان و مەیدان بۆ یانەکە، دکتۆر ئەحمەد بەهادین کەسایەتی ناسراوی وەرزشی کوردستان و عێراق و پاڵەوانی پێشوی گۆڕەپان و مەیدان پلانی هەیە کەلەپاڵ سەرپەرشتی کردن و ڕاهێنانی چەند کچ و کوڕێکی پاڵەوان لەیانەی سلێمانی، ئەکادیمیایەک بۆ یانەی وەرزشی سلێمانی دابنێت کەیاریزان بۆ داهاتوو دروست بکات، ئەمەش لەکاتێکدایە کەپێشتر ئەحمەد بەهادین چەندی پاڵەوانی بۆعێراق دروست کردوەو ژمارەیەکی زۆر نازناوی عێراقیشی بۆ یانەی پێشمەرگەی سلێمانی بەدەست هێناوە.


بۆبیرهێنانەوە، ئەحمەد بەهادین خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرایە لەوەرزشداو پێشتریش پاڵەوانی گۆڕەپان و مەیدانی عێراق بوە لەڕێی یانەی سلێمانییەوەو هەروەها ڕاهێنەرو ئەندامی دەستەی کارگێڕی پێشوی یانەی سلێمانی بووە.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close