یه‌كه‌م گۆڵ و پاسى گۆڵى فه‌رهاد لهسوپێرتانى یانه‌كانى سوید

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
فه‌رهاد ئه‌یاز-ى ناوه‌ڕاستكارى لاوى كورد له‌یارییه‌كانى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ى خولى پله یه‌كى تۆپى پێى سه‌رتاسه‌ریی یانه‌كانى سوید (سوپێرتان)ى ساڵى 2020، بێده‌نگى شكاند و یه‌كه‌م گۆڵى خۆى پێنجه‌م گۆڵى یانه‌كه‌ى له‌یانه‌ى ئیسكلستونا تۆماركرد.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 8ى ئابى 2020 له‌میانه‌ى یارییه‌كانى هه‌فته‌ى 11ى قۆناغى یه‌كه‌مى خولى پله یه‌كى تۆپى پێى سه‌رتاسه‌ریی یانه‌كانى سوید، یانه‌كه‌ى فه‌رهاد ئه‌یاز-ى ناوه‌ڕاستكار (دیگرفۆرس) له‌سه‌ر یاریگاى خۆى (ستۆرا ڤاڵا) میواندارى له‌یانه‌كه‌ى گۆڤه‌ند حه‌یده‌ر-ى ناوه‌ڕاستكار (ئیسكاستونا) كرد و سه‌ره‌نجامیش یانه‌ى دیگرفۆرس-ى خاوه‌ن یاریگا بهئهنجامێكى گه‌وره 5-0 بردنه‌وه‌ى ده‌سته‌به‌ركرد و پێشه‌نگى خوله‌كه‌ى بۆخۆى قایمتركرد.
له‌یارییه‌كه‌دا فه‌رهاد ئه‌یاز-ى ته‌مه‌ن 25 ساڵ له‌خوله‌كى 68دا به‌شێوه‌ى یه‌ده‌گ به‌شداریكرد و گۆڤه‌ند حه‌یده‌ر-یش به‌هه‌مان شێوه له‌خوله‌كى 75دا به‌شێوه‌ى یه‌ده‌گ هاوبه‌شى یارییه‌كه‌ى كرد، پێش هاتنه ناوه‌وه‌ى هه‌ردوو یاریزانه كورده‌كه، یانه‌ى دیگرفۆرس 3-0 له‌پێشه‌وه‌بوو، به‌ڵام فه‌رهاد توانى له‌ماوه‌ى ئه‌و 23 خولهك یاریكردنه‌دا ئاستێكى به‌رز پێشكه‌ش بكات و له‌خوله‌كى 82دا گۆڵى چواره‌مى بۆ یانه‌ى دیگرفۆرس سازكرد و له‌خوله‌كى 86دا گۆڵى پێنجهمیشى تۆماركرد.
به‌م ئه‌نجامه‌ش یانه‌ى دیگرفۆرس پێگه‌ى خۆى له‌پله‌ى یه‌كه‌مى ریزبه‌ندى سوپێرتانى یانه‌كانى سویدى ساڵى 2020 باشتركرد به 26 خاڵ له 11 یارى (8 بردنه‌وه و 2 یه‌كسانبوون و 1 دۆڕاندن) و (24-8 گۆڵ و +16 گۆڵ) و فه‌رهاد ئه‌یاز-ى ناوه‌ڕاستكاری كوردی باكوور و خاوەن رەگەزنامەی سوید-یش كه درێسى ژماره 8ى یانه‌ى دیگرفۆرس ده‌پۆشێت، بووه خاوه‌نى 1 گۆڵ و 1 پاسى گۆڵ له 8 یارى و 126 خولهك یاریكردندا.