پێرلۆ بووه راهێنه‌رى خانمه پیره‌كه

Kurd Sport
ئهندهریه پێرلۆ-ى ئیتاڵى و ئه‌ندازیارى لێدانه راسته‌وخۆ و تۆپە جێگیره‌كانى پێشووى یانه‌كه و هه‌ڵبژارده‌ى ئیتاڵیا له‌جێگه‌ى ماوریزیۆ سارى ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تى یانه‌ى یۆڤانتۆس تۆرینۆ (یۆڤى) بۆ ماوه‌ى 2 ساڵ گرته ئه‌ستۆ.
پێرلۆ-ى ته‌مه‌ن 41 ساڵ پێشووتر له‌یانه‌ى یۆڤى (خانمه پیره‌كه) راهێنه‌رى تیپى دووه‌م (ژێر ته‌مه‌ن 23 ساڵى) یانه‌كه بوو، پاش كرانه ده‌ره‌وه‌ى یانه‌ى یۆڤانتۆس له‌قۆناغى 16 تیپى یوفا چامپیۆنس لیگ له‌سه‌ر ده‌ستى یانه‌ى لیۆن-ى فه‌ڕه‌نسى، یانه‌كه ماوریزیۆ سارى راهێنه‌رى له‌پۆسته‌كه‌ى دوورخسته‌وه و بۆ رۆژى دواتر ئهندهریه پێرلۆ-یان بۆ شوێنه‌كه‌ى سه‌رخست كه وه‌ك راهێنه‌رى تیپى یه‌كه‌مى یانه‌كه ده‌ستبه‌كار بێت و له‌پرێس كۆنفرانسێكدا فابیۆ ڤاراچى به‌ڕێوه‌به‌رى وه‌رزشى یانه‌كه پێرلۆ-ى وه‌ك راهێنه‌رى نوێى یانه‌كه‌یان ناساند.
پێرلۆ كه چوار نازناوى خولى پله یه‌كى تۆپی پێی یانه‌كانى ئیتاڵیاى له‌گه‌ڵ یانه‌ى یۆڤى به‌ده‌ستهێناوه، له رۆژى 8-8-2020 تا رۆژى 30-6-2022 بۆندى له‌گه‌ڵدا كراوه تا ئه‌م پۆسته بگرێته ئه‌ستۆ.

شایەنی باسە پێرلۆ له‌ژیانى یاریكردنیدا له‌گه‌ڵ یانه‌ى یۆڤانتۆس له‌ماوه‌ى ساڵانى 2011 تا 2015 له سه‌رجه‌م خوله‌كانى ناوخۆیی و ده‌ره‌كى (خولى پله یه‌ك و جام و جامى سوپه‌رى یانه‌كانى ئیتاڵیا و ئه‌وروپا لیگ و چامپیۆنس لیگ)، له 164 یاریدا به‌شداربووه و 19 گۆڵى تۆمار و 38 گۆڵیشى سازكردووه” ئه‌مه‌ش له‌كۆى 14013 خولهك یاریكرندا.