وتار

پێرلۆ .. یەکەمین راهینەر لەم ستایلەدا..!

ئەندریا پێرلۆ لەسەر لێواری یاریگا بە کەشخەییەوە راهێنەری یۆڤانتۆس ئەکات ئەمە زیاتر لە خەیاڵ ئەچێت!! ئەتوانین بڵێین لە ئێستاوە پێرلۆ لە ستایلی جل و بەرگدا یەکەمین راهێنەری جیهانە! بۆ ستایلی یاریکردن، جارێ نازانم!

دوای ماوەیەکی کەم لە دورخستنەوەی ماوریتزیۆ ساری، یانەی یۆڤانتۆس بە فەرمی رایگەیاند کە ئەندریا پێرلۆی ٤١ ساڵ بە راهێنەری تیپی یەکەمی یۆڤانتۆس دیاریکرا، پێشتر یۆڤانتۆس لە ٣٠-٧ پێرلۆیان کردبوە راهێنەری تیپی خوار ٢٣ ساڵەکان، بەڵام پێش ئەوەی دەستبەکاربێت ئیشێکەی گەورەتر بوو.

پێرلۆ کە دوای یاریکردنی وەکو مۆدێلێکی ئیتاڵی دەردەکەوت، بەڵام ئیتر ئیشەکەی قورستربوو، کاتی ئەوەی نەما بە کەشخەیی بچێتە بەرچاوی کامێراکان، دەبێت بە کەشخەیی بێتە لێواری یاریگاکان بەڵام ئیشی زۆرترە، دەبێت ستایلێکی هێرشبەری بۆ تیپەکەی بدۆزێتەوە، دەبێت رۆناڵدۆ لە پێشەوە لە باشترین حاڵیدابێت، لە هەمووی قورستر دەبێت یاریزانێک بدۆزێتەوە بۆ ئەو شوێنەی خۆی یاری تیادەکرد، بۆ نمونە تۆنالی، کە هەر کۆپی خۆیەتی.

سەرکەوتنی پێرلۆ تەنها بەخۆیەوە نەبەستراوە، دەبێت ئیدارەی یۆڤی پشتگیری بکەن لە فرۆشتنی چەندین یاریزانێک و هێنانی یاریزانی پێویست.

گەڕانەوەی پێرلۆ بۆ راهێنەری یۆڤانتۆس ئەو هەڵمەتەیە کە یانەکانی جیهان دەستیانپێکردوە بۆ گەڕانەوەی ئەفسانەکانیان بۆ راهێنەری، رۆژ بەرۆژ زیاتر ئەبێت.

پاشان پرسیارە گرنگەکە ئەوەیە پێرلۆ چۆن یاری ئەکات؟ بەکام ستایلەوە؟ ئەوەی لیپی مۆندیالی ٢٠٠٦ یان ئەنچیلۆتی سەردەمی میلان؟ ئەی بۆ ٣-٥-٢ نەبێت کە کۆنتی لە یۆڤی کردی؟ لە هەرسێ ستایلەکە پێرلۆ یاریزانی سەرەکی و ئەقڵی تیپەکە بووە، با چاوەڕێ بکەین بزانین کێ دێت و کام شێواز جێ بەجێ ئەکات؟

بێگومان گرنگیشە بزانین پێرلۆ لە قەراغی یاریگاکە چی لەبەر ئەکات و بەکام ستایلی جل و بەرگەوە دەر ئەکەوێت !! چونکە دڵنیام یەکسەر دەبێت کەشخەترین راهێنەر!!! هیچ نەبێت لە کەشخەییدا یەکەم بێت، یەکەمی تریش دوایی دێت، ئیتر ئیتاڵیایە و کەشخەیی گرنگە!

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close