كوروش یانه‌كه‌ى گه‌یانده پڕۆ لیگ و نیما و یاسر شه‌ڕى بلیتى دووه‌مى سه‌ركه‌وتن ده‌كه‌ن

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
یانه‌كه‌ى كوروش مهلكى گۆڵپارێزى كورد بۆ یه‌كه‌مجار له‌مێژوودا بووه پاڵه‌وانى خولى پله یه‌كى تۆپى پێى یانه‌كانى ئێران (لیگ ئازادگان)ى وه‌رزى 2019-2020 و گه‌یشته خولى پیشه‌گه‌رانى تۆپى پێى یانه‌كانى ئێران (پڕۆ لیگ)ى وه‌رزى 2020-2021.

كوروش-ى ته‌مه‌ن 29 ساڵ كه له‌شارۆچكه‌ى روانسه‌ر-ى سه‌ربه‌شارى كرماشانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان له‌دایكبووه و سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵ بۆ ماوه‌ى نیو وه‌رز بۆندى له‌گه‌ڵ یانه‌ى مس ره‌فسنجان واژووكرد و بووه گۆڵپارێزى یه‌كه‌مى یانه‌كه له‌خولى پله یه‌كدا، دواجار به‌ر لهكۆتاییهاتنى یارییه‌كانى خوله‌كه به‌هه‌فته‌یه‌ك بۆ یه‌كه‌مجار بوونه پاڵه‌وانى خولى پله یه‌ك و سه‌ركه‌وتنیان بۆ خولى پیشه‌گه‌ران مسۆگه‌ركرد.

ئه‌مه‌ش پاش بردنه‌وه‌یان به‌ئه‌نجامى 1-0 له‌ده‌ره‌وه‌ى یاریگاى خۆیان له‌یانه‌ى نه‌ود ورمێ له‌یارى هه‌فته‌ى 33 و پێش كۆتایی قۆناغى دووه‌مى خولى پله یه‌ك، به‌مه‌ش بوونه خاوه‌نى 66 خاڵ و پله‌ى یه‌كه‌مى و نازناوى پاڵه‌وانى خوله‌كه و سه‌ركه‌وتنیان بۆ خولى پیشه‌گه‌ران پێ‌بڕا.
وابڕیاره رۆژى 16ى ئه‌م مانگه لهدوایارى خولى پله یه‌كدا كه به‌رامبه‌ر به‌یانه‌ى بادران تاران له‌نێو یاریگاى خۆیان ئه‌نجامى ده‌ده‌ن، ئاهه‌نگى سه‌ركه‌وتنى بوونه پاڵه‌وان به‌فه‌رمیی بگێڕن و جام و خه‌ڵاته‌كانى خوله‌كه‌یان پێبدرێت.
*نیما و یاسر شه‌ڕ له‌سه‌ر پله‌ى دووه‌مى خوله‌كه ده‌كه‌ن
له‌لایه‌كى تره‌وه هه‌مان رۆژ له‌یارییه‌كى تر‌ى خوله‌كه‌دا هه‌ردوو یانه‌ى مس كرمان-ى دووه‌م به 60 خاڵ كه یاسر فه‌یزى هێرشبه‌رى لاوى كوردى یارى بۆ ده‌كات له‌سه‌ر یاریگاى خۆیدا له‌شارى كرمان میواندارى له‌یانه‌ى ئالمینیۆم ئاراك-ى نیما درودى هێرشبه‌رى لاوى كورد و خاوه‌ن پله‌ى سێیه‌مى خوله‌كه به 57 خاڵ كرد و سه‌ره‌نجامیش 0-1 دۆڕا و سه‌ركه‌وتنى بۆ خولى نایاب و به‌پله‌ى دووه‌مى كه‌وته هه‌فته‌ى كۆتایی خوله‌كه.

له‌هه‌فته‌ى كۆتایی خوله‌كه‌دا یانه‌ى ئالمینیۆم ئاراك-ى نیما درودى هێرشبه‌ر كه‌ئێستا خاوه‌نى 60 خاڵه و به‌جیاوازى گۆڵ چووه پله‌ى دووه‌مى خولى پله یه‌ك، رۆژى 16ى ئابى 2020 له‌یاریگاى خۆى میواندارى له‌یانه‌ى داماش گه‌یلان ده‌كات و یانه‌ى مس كرمان-ى یاسر فه‌یزى هێرشبه‌ریش هه‌مان رۆژ له‌ده‌ره‌وه‌ى یاریگاى خۆی ده‌بێته میوانى یانه‌ى شاره‌داریی ته‌برێز.

ئه‌م دوو یارییه بۆ هه‌ردوو هێرشبه‌ره كورده‌كه چاره‌نووسساز ده‌بێت، چونكه یانه‌ى یه‌كێكیان ده‌بێته دووه‌مى خولى پله یه‌ك و ده‌گاته خولى پیشه‌گه‌رانى یانه‌كانى ئێران و شه‌ڕى هه‌ردووكیشیان بۆ بلیتى دووه‌مى سه‌ركه‌وتن بۆ خولى پیشه‌گه‌ران ده‌بێت.