وتار

گەشت رِەوی (Hiking)

  • گەشت رەوی (Hiking)

گەشترەوی وەرزشێکی گشتیەو بۆ هەمو تەمەن و چینو توێژێک ئەبێت وەک خێزان و هاورێ کۆبونەوە بەمەبەستی وەرزش کردن وە لە هەمان کاتیش گەشت کردن وە جیاوازە لە هەردو جۆرەکەی کە لەسەرەوە ئاماژەمان پێ کردن چونکە مەترسی کەمترە وە  وە لە ناوچەی کوردستان ئەم جۆرە وەرزشە لای خەڵک گرنگی زۆرەو خولیایەکی زۆرێک لە دانیشتوانەکەیەتی بەهۆی ئەو سروشتە جوان و شوێنە جیاوازانەوە ، گەشترەوی ئەنجام ئەدرێ بۆ دەورو بەری شاخەکانو گردو دۆڵەکان وە جار دوای جار شوێنی تازەو خۆشی زیاتر و دروست ئەبێت بۆ ئەم وەرزشە

وە جۆرەکانی بریتین لە

وەرزشی گەشت رەوی بە سێ شێواز ئەنجام ئەدرێت بە پێی ویستی گروپو رابەرەکان وە جۆرەکانی بریتین لە

  • ١.هایکینگی رۆژانە (Day Hiking) هەر وەک لەناوەکەی دەر ئەکەوێت ئەم جۆرە سەر ناکەوێت بۆ زیاتر لە رۆژێک ، رۆشتنی ئاسایە بەناو سروشتی دەرەوەدا هەر وەک رۆشتن بەناو پارکەکان پیاسە کردن لە دەرەوەو دەورو بەری شاخی بچوک لەگەڵ گروپ وە گەرانەوە پێش خۆر ئاوا بون.
  • ٢گەشتن بە لوتکە (summit Hiking)

یەکێکە لە بەشە هەرە جیوازەکانی شاخەوانی چونکە هەندێک لە شاخەوانەکان تەنیا ئامانجیان گەشتنە بە لوتکە بەرزەکان تۆمارکردنی گەشتەکانیان ئەمەش بە دەسکەوتێکی زۆر گرنگ دا ئەنرێت بۆ شاخەوان ، وە لەروی سروشت و فیزیکەوە جیاوازی هەیە بەهۆی ئەوەیکە لە لوتکەی شاخەکان رێژەی گازی O2 کەمترەو بەمەش ئەبێتە هۆی بەرز بونەوەی لێدانی دڵ و هەناسە تونگی، هاوکات دوبارە بە خۆشحاڵیەوە لە کوردوستانیش ئەم وەرزشە ئەنجام دراوە بۆ سە شاخی پیرەمەگرون کە بەرزی ئەم چیایە ٢٦١١م وە لە سەخترین وەرزەکانی ساڵدا

هەردو شاخەوان – سیامەند ئەحمەد.ئاسۆ گوڵموحەمد

٣.هایکینگی ماوە درێژ (Long-Distance Hiking) ئەم جۆرەیان زۆر جار دوو هەفتە یان دوو مانگ دەخایەنێت ، وە ئەمە راهێنانێکە هەموو بەربەستە فیزیایو بیروهۆشیەکان ئشکێنێت ، وە بە پێچەوانەی هایکینگی رۆژانەوە شاخەوانەکان ناتوانن رۆژێک گەشت بکەن و بگەرێنەوە ، ئەوان بۆماوەیەک لەناو سروشت ئەمێننەوەو هەموو رۆژێک کەشو هەواو دیمەنی جیاوازتر ئەبینن وتاقی ئەکەنەوە.

وە بۆ زانینی ئەو پێداویستیانەی کە ئتەوێ بۆ گەشتەکەت و بۆسەر شاخ و بۆناو سروشت پێوەستە بیر لەوە بکەیتەوە کە چەنێک دور ئرۆیت رەچاوی کەش و هەواش بکەیت وە ئەم پێداویستیانەش لەگەڵ خۆت ببەی بۆ گەشتەکەت؛

  1. کۆڵە پشتی هایکینگ
  2. جلوبەرگێک کەلەگەڵ کەش و هەواکە بگونجێت
  3. پێڵاوی تایبەت بە سەر شاخ
  4. بری پێوەستی خۆراک و ئاو
  5. ئامێری گەران وەک نەخشە یان قیبلە نما
  6. سنوقێکی بچوکی چارەسەری سەرەتایی
  7. چەقۆ،چەرخو لایت،کرێمی دژە خۆرو عەینەکی دژە خۆر

وێنەکان لەلایەن (ئاسۆ گولمحمد – هاوکار غەفور )

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close