هەواڵ

ئەحمەد رازی نەخۆشخانەی جێهێشت

ئەستێرەی دیار و مێژوویی تۆپی پێی عێراق ئەحمەد رازی دوای توشبوونی بەڤایرۆسی کۆرۆنا و مانەوەی لەنەخۆشخانە بۆ ماوەی چەند رۆژێک ئەمڕۆ (پێنجشەممە) گەڕایەوە ماڵەوە و پێویستە بۆ ماوەی دوو هەفتە خۆی کەرەنتین بکات.

رۆژی شەممەی رابردوو بەگومانی تووشبوونی بەڤایرۆسی کۆرۆنا ئەحمەد رازی سەردانی نەخۆشخانەی کرد و دەرکەوت نەخۆشیەکەی هەیە، لەماوەی مانەوەی لەنەخۆشخانە چەند جارێک باری تەندروستی ئەو کەسایەتییە وەرزشییە تێکچوو، بەڵام مەترسی گەورە لەسەر ژیانی نەبوو دواجار رێگەی پێدرا بچێتەوە ماڵەوە.

لەدوای عەلی هادی، ئەحمەد رازی بووە دووەم ئەستێرەی یانەی زەورا و هەڵبژاردەی عێراق تووشی ئەو ڤایرۆسە ببێت بەڵام ئەوەی یەکەمیان دوای مانەوەی لەنەخۆشخانە بۆ چەند رۆژێک دواتر گیانی سپارد.

ئەحمەد رازی لەکاتی مانەوەی لەنەخۆشخانە
عەلی هادی، ئەستێرەی کۆچکردووی یانەی زەورا و هەڵبژاردەی عێراق
هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close