كاردۆ له‌پێكان گه‌ڕایه‌وه و یه‌كه‌م یارى لەئیتانى ساڵى 2020ى يانەكانی سوید ئه‌نجامدا

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
پاش نزیكه‌ى ساڵێك دابڕان به‌هۆى پێكانى به‌شى پشته‌وه‌ى ئه‌ژنۆیه‌وه، كاردۆ ئاسۆ-ى به‌رگریكارى لاوى كورد له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ى ده‌ستى به‌یارى كرده‌وه و دووپاتى ده‌كاته‌وه كه هه‌موو تواناكانى خۆى له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ى ده‌خاته‌گه‌ڕ بۆ گه‌یشتن بهسوپێرتان-ى یانه‌كانى سوید.
رۆژى 8ى ئابى 2020 كاردۆ ئاسۆ-ى به‌رگریكارى لاوى كوردى یانه‌ى ئاى ئێف كارلستاد له‌لایه‌ن راهێنه‌رى یانه‌كه‌یه‌وه له‌یارییه‌كانى هه‌فته‌ى ده‌یه‌مى خولى پله یه‌كى تۆپى پێى یانه‌كانى سوید بۆ تیمه‌كانى گروپى ناوچه‌ى باكوور له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ى گێفڵه به‌شێوه‌ى یه‌ده‌گ له‌خوله‌كى (58)ه‌وه به‌شدارى پێكرا، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه روویدا كه له‌كۆتایی مانگى ته‌مموزى رابردووه‌وه پاش گه‌ڕانه‌وه و چاكبوونه‌وه‌ى لهپێكانێكى قورس، له‌لایه‌ن تیمى پزیشكى یانه‌كه‌یه‌وه ئۆكه‌ى پێدرا.
پاش ئه‌نجامدانى یه‌كه‌م یارى خولى ئه‌مساڵیش، كاردۆ ئاسۆ-ى ته‌مه‌ن 25 ساڵ به (كورد سپۆرت)ى راگه‌یاند و وتى: گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ نێو یاریگا و یاریكردن خۆشترین په‌یامه به‌هه‌وادارانى یانهكهمى ده‌ده‌م، ناتوانم گوزارشت له‌م خۆشییه بكه‌م و هه‌ست و سۆزى خۆم به‌ته‌واوه‌تى ده‌رببڕم كه پاش 9 مانگ له‌نه‌شته‌رگه‌رى بۆ یه‌كه‌مجار له‌میانه‌ى یارییه‌كانى خولى پله یه‌كه‌وه ده‌ست به‌یارى ده‌كه‌مه‌وه.
هه‌روه‌ها وتى: رۆژى 31ى تهمموز له‌یارى یانه‌كه‌م به‌رامبه‌ر به‌یانه‌ى بى كه‌ى فۆروارد له‌جامى یانه‌كانى سوید ئاماده‌ییم هه‌بوو، به‌ڵام راهێنه‌ر یارى پێ نه‌كردم و هه‌فته‌یه‌ك دواى ئه‌وه ده‌رفه‌تى یه‌كه‌م یارى بۆ رهخساندمهوه و هیوادارام بتوانم هه‌نگاو به‌هه‌نگاو بگه‌ڕێمه‌وه بۆ نێو كه‌شى یاریكردن و پێگه‌یه‌كى سه‌ره‌كى یانه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنمه‌وه و بتوانم یارمه‌تى بده‌م و له‌گه‌ڵ هاوڕێكانم بۆ سوپێرتانى یانه‌كانى سوید سه‌ری بخه‌ینه‌وه.
شایه‌نى باسه كاردۆ ئاسۆ رۆژى 25ى ئابى 2009 به‌رامبه‌ر به‌یانه‌ى لینشۆپینگ سیتى له‌خولى پله یه‌كى تۆپى پێى یانه‌كانى سوید بۆ تیمه‌كانى گروپى ناوچه‌ى باكوور دووچارى پێكانى ئه‌ژنۆى هات و رۆژى 4ى ئه‌یلولى 2019 پزیشكه‌كه‌كان هه‌واڵێكى ناخۆشیان پێ راگه‌یاند كه ده‌مارى ئه‌ژنۆى له‌ناوه‌وه ته‌قیوه و پێویستى به‌نه‌شته‌رگه‌رییه و رۆژى 30ى تشرینى یه‌كه‌مى 2019 نه‌شته‌رگه‌ریی بۆ ئه‌ژنۆى كرا و رۆژى 18ى كانوونى یه‌كه‌مى 2019 ماوه‌ى بۆنده‌كه‌ى بۆ دوو ساڵ زیاتر له‌گه‌ڵ یانه‌ى كارلستاد درێژكرده‌وه و رۆژى 8ى ئابى 2020 ده‌ستى به‌یارى كرده‌وه و به‌درێسى ژماره 13 بۆ ماوه‌ى 33 خولهك یاریكرد.

*بیۆگرافیا:
-ناوى ته‌واو: كاردۆ ئاسۆ عومه‌ر.
-به(كاردۆ ئاسۆ) ناسراوه.
-رۆژى له‌دایكبووى 21-1-1995.
-شوێنى له‌دایكبوون: شارى كارستاد-ى سوید.
-ره‌گه‌زنامه‌ى سویدى هه‌یه.
-دایك و باوكى خه‌ڵكى شارى سلێمانی-ن.
-یانه: ئاى ئێف كارلستاد/ سوید.
-هێڵى یارى كردن: به‌رگرى.
-شوێنى یاری كردن: باڵى راست.
-ژماره‌ى درێس: 13.
-ماوه‌ى بۆند: 2 ساڵ.
-یه‌كه‌م یانه: لاوانى یانه‌ى ئاى ئێف ئیلفسبۆرگ/ سوید.
-ساڵانى 2013 و 2014 بۆ تیمى لاوانى ژێر ته‌مه‌ن 19 ساڵى یانه‌ى ئاى ئێف ئێلفسبۆرگ/ سوید 24 یارى لهئالسڤێنسكان/ گروپى ناوچه‌ى باشوور ئه‌نجامداوه.
-ساڵى 2014 بۆ تیمى لاوانى ژێر ته‌مه‌ن 21 ساڵى یانه‌ى ئاى ئێف ئێلفسبۆرگ/ سوید 8 یارى لهئالسڤێنسكان/ گروپى ناوچه‌ى باكوور ئه‌نجامداوه.
-ساڵى 2015 له‌گه‌ڵ یانه‌ى بۆروس ئا‌یك/ سوید 3 یارى له‌خولى پله سێى یانه‌كانى سوید بۆ تیمه‌كانى گروپى ناوچه‌ى باشوورى رۆژئاواى گۆتلاند ئه‌نجامداوه.
-ساڵانى 2015 و 2016 بۆ تیمى یه‌كه‌مى یانه‌ى نۆربى ئاى ئێف/ سوید 34 یارى له‌خولى پله یه‌كى یانه‌كانى سوید/ گروپى ناوچه‌ى باشوور ئه‌نجامداوه و 2543 خوله‌كیش یارى كردووه.
-ساڵى 2015 له‌گه‌ڵ یانه‌ى نۆربى ئاى ئێف/ سوید 2 یارى له‌جامى یانه‌كانى سوید ئه‌نجامداوه.
-ساڵى 2016 له‌گه‌ڵ یانه‌ى نۆربى ئاى ئێف/ سوید 2 یارى له‌یارییه‌كانى قۆناغى پلاى ئۆفى سه‌ركه‌وتن به‌خولى پله یه‌كى سه‌رتاسه‌ریی یانه‌كانى سوید (سوپێرتان) ئه‌نجامداوه و 180 خولهك یارى كردووه.
-ساڵانى 2017 و 2018 بۆ یانه‌ى نۆربى ئاى ئێف/ سوید 43 یارى له‌خولى پله یه‌كى سه‌رتاسه‌ریی یانه‌كانى سوید/ سوپێرتان ئه‌نجامداوه و 1 گۆڵیشى سازكردووه.
-ساڵانى 2017 و 2018 له‌گه‌ڵ یانه‌ى نۆربى ئاى ئێف/ سوید 2 یارى له‌جامى یانه‌كانى سوید ئه‌نجامداوه.
-ساڵى 2019 له‌گه‌ڵ یانه‌ى ئاى ئێف كارلستاد/ سوید 19 یارى له‌خولى پله یه‌كى یانه‌كانى سوید/ گروپى باكوور ئه‌نجامداوه و 1 گۆڵیشى سازكردووه.
-ساڵى 2019 له‌گه‌ڵ یانه‌ى ئاى ئێف كارلستاد/ سوید 2 یارى له‌جامى یانه‌كانى سوید ئه‌نجامداوه.
-ساڵى 2020 له‌گه‌ڵ یانه‌ى ئاى ئێف كارلستاد/ سوید 1 یارى له‌خولى پله یه‌كى یانه‌كانى سوید/ گروپى باكوور ئه‌نجامداوه.