هەواڵ

کچە یاریزانێکی یانەی پێشمەرگە توشی کۆرۆنا بووە

‎کچە یاریزانێکی کورد توشی کۆرۆنا بوو

‎مینا حەسەن عومەر یاریزانی تۆپی سەرمێزی یانەی وەرزشی پێشمەرگە تۆشی کۆرۆنا بوو
‎لە لێدوانێکی تایبەت بە کورد سپۆرت بەڵێن عوسمان ڕاهێنەری کچانی تۆپی سەرمێزی پێشمەرگەی سلێمانی وتی: مینا لەچەند ڕۆژی پێشوودا هەستی بەنیشانەکان کردوەو بەرەو خراپ بونی باری تەندرستی چووە، بەڵام بەزوویی بەهەوڵی چەند پزیشکێک ڕێگە لەخراپتربونی گیراوەو ڕێنمایی پێویست کراوە، بۆیە بەڵێن سوپاسی خۆی ئاراستەی هەریەک لەدکتۆر داناو دکتۆر ڕێبین کرد کەلەسەرەتاوە ئاگاداری ئەو پاڵەوانەی تۆپی سەرمێزبوون.
بەڵێن وتیشی لەئێستادا مینا لەماڵەکەی خۆیدا، کەرەنتینەو ماوەتەوەو تەندروستیشی بەرەو باش بوون دەچێت.
جێی باسە مینا حەسەنی کچە یاریزانی تۆپی سەرمێزی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی و هەڵبژاردەی عێراق پێشتریش بۆ یانەیەکی وڵاتی تورکیا یاری کردوە.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close