پێكان په‌یمان ئه‌لیاسى لهلاكێشه سه‌وزه‌كانى سوید داده‌بڕێت

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
پێكان په‌یمان ئه‌لیاسى هێرشبه‌رى به‌ئه‌زموونى كوردى یانه‌ى ئۆسكارشامن-ى سویدى بۆ ماوه‌ى مانگێك لهلاكێشه سه‌وزه‌كانى سوید داده‌بڕێت.
پاش ئه‌وه‌ى رۆژى 8ى ئابى 2020 له‌خوله‌كى 16ى یاری نێوان یانه‌كه‌ى و یانه‌ى تڤاكێرس له‌هه‌فته‌ى ده‌یه‌مى خولى پله یه‌كى تۆپى پێى یانه‌كانى سوید (ئیتان)ى ساڵى 2020 بۆ تیمه‌كانى گروپى ناوچه‌ى باشوور، به‌هۆى یارى توندتیژهوه دووچارى پێكان هات و كارزان ئه‌لیاسى ناوه‌ڕاستكارى كوردى ژماره 13ى یانه‌كه له‌شوێنه‌كه‌یدا یاریكرد، په‌یمان ئه‌لیاسى هێرشبه‌رى كوردى یانه‌ى ئۆسكارشامن گواسترایه‌وه نه‌خۆشخانه و به‌پێى هه‌واڵى میدیاكانى سوید-یش په‌یمان ئێسكى شانى شكاوه و تا ئه‌وكاته‌ى ئه‌و یاریزانه‌ى لێدانه راسته‌وخۆكان له‌نێو یارییه‌كه‌دا بووه یانه‌ى ئۆسكارشامن لهچارهكى یه‌كه‌مى یارییه‌كه‌دا زۆر به‌باشى ده‌ركه‌وتووه و سه‌ره‌نجامیش 0-1 یارییه‌كه‌یان به‌یانه‌ى تڤاكێرس خاوه‌ن یاریگا دۆڕاندووه، هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه داوه ده‌رچوونى په‌یمان به‌هۆى پێكانه‌كه‌وه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئاستى یانه‌ى ئۆسكاشامن به‌جێ هێشتووه و بهمانشێتیش نووسیویانه گورزێكى گه‌وره به‌یانه‌ى ئۆسكارشامن كه‌وت و ئه‌م وه‌رزه‌ى ئه‌ستێره‌كه‌ى ئه‌م یانه‌یه له‌مه‌ترسیدایه.

له‌مباره‌یه‌وه (كورد سپۆرت) له‌ته‌ندروستى و هه‌واڵى ئه‌لیاسى ته‌مه‌ن 31 ساڵى پرسى، یاریزانى ناوبراویش وێڕاى دووپاتكردنهوهى پێكانه‌كه‌ى و سه‌لامه‌تى، وتى: پاش ئه‌وه‌ى گه‌یه‌نرامه نه‌خۆشخانه و پشكنینیان بۆ كردم ده‌ركه‌وت شانى راستم شكاوه، به‌ڵام مه‌ترسیدار نییه و ماوه‌ى مانگێكم پێویسته تا ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ یاریكردن.
شاینى باسه په‌یمان ئه‌لیاسى كه له‌هێڵى پێشه‌وه‌ى یانه‌ى ئۆسكارشامن-ى سویدى درێسى ژماره 99 ده‌پۆشێت، له‌خولى پله یه‌كى تۆپى پێى یانه‌كانى سوید (ئیتان)دا بۆ تیپه‌كانى ناوچه‌ى باشوور له‌هه‌ر 10 یارى یانه‌كه‌یدا به‌شێوه‌ى سه‌ره‌كى به‌شداربووه و له‌كۆى 805 خولهك یاریكردندا 5 گۆڵى تۆماركردووه.