هەواڵ

کرێی هۆڵەکانی بلیارد کەم دەکرێتەوە


نوێنەرایەتی سلێمانی لیژنەی ئۆڵۆمپی کوردستان دوای ماوەیەکی زۆر کۆبونەوەی خۆی ئەنجامداو چەند بڕیارێکی دەرکرد.
لەکۆبونەوەکەدا کە دکتۆر دیار محەمەد سدیق سەرۆکی نوێنەرایەتی سلێمانی بەوەکالەت سەرپەرشتی دەکرد، بڕیاردرا بەکەمکردنەوەی نرخی هۆڵەکانی بلیارد و مۆڵەتیش بدرێت بە هۆڵەکانی وەرزش کردن.
لەلێدوانێکی تایبەت بە کورد سپۆرت دکتۆر دیار وتی پێشتر کرێی بلیاردەکان ٦٠٠ هەزار دینار بوو بۆساڵێک، بەڵام ئێستا کەممان کردۆتەوە بۆ ٤٠٠ هەزار دینار، هەروەها ئەو هۆڵ و مەلەوانگانەشی کەپێویستیان بەکاری مۆڵەت بێت ئەوە بۆیان جێبەجێ دەکەین.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close