یانه‌ى هاماربى سویدى لهدوایارى خۆیدا لاولاوى له‌ده‌ستدا

سه‌نگه‌ر زرار
تایبه‌ت به Kurd Sport
خانمه یاریزانه كورده‌كه‌ى یانه‌ى هاماربى سویدى دووچارى پێكان هاتووه و ته‌ندروستى باشه، به‌ڵام نازانێت كه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نێو یاریگا و یاریكردن له ئیلیتانى یانه‌كانى سوید.
لاولاو نازرى كچه یاریزانى كوردى سوید و یانه‌ى هاماربى ئه‌و وڵاته له‌یارییه‌كانى دواههفتهى خولى پله یه‌كى تۆپى پێى سه‌رتاسه‌ریی خانمانى یانه‌كانى سوید (ئیلیتان)ى ساڵى 2020دا، پێى چه‌پى دووچارى پێكان هات و به‌مهۆیه‌وه له‌خوله‌كى 84ى یارى نێوان یانه‌كه‌ى (هاماربى) به‌رامبه‌ر به‌یانه‌ى كالمار گۆڕانكارى پێكرا و برایه ده‌ره‌وه و یاریگاى به‌جێهێشت.
له‌یارییه‌كه‌دا كه رۆژى 8ى ئابى 2020 له‌شارى كالمار كرا و یارى هه‌فته‌ى ده‌یه‌مى ئیلیتانى یانه‌كانى سوید بوو، لاولاو له‌خوله‌كى 55ى نیوه‌ى دووه‌مدا به‌شدارى كرد و یانه‌كه‌ى 0-1 لهدواوهوهبوو، له‌گه‌ڵ هاوڕێكانى له‌خوله‌كه‌كانى 60 و 67دا به‌تۆماركردنى دوو گۆڵ ئه‌نجامه‌كه‌یان له‌به‌رژه‌وه‌ندى یانه‌ى هاماربى گۆڕى، به‌ڵام له‌خوله‌كى 84دا به‌هۆى پێكرانى برایه ده‌ره‌وه‌ى یارییه‌كه.
كورد سپۆرت له‌باره‌ى جۆرى پێكانه‌كه و ته‌ندروستى و ماوه‌ى دابڕانى له‌یاریكردن قسه‌ى له‌گه‌ڵ لاولاو نازرى ته‌مه‌ن 21 ساڵ كرد و ئه‌میش له‌لایه‌ن خۆیه‌وه وتى: به‌ڵى پاش 29 خولهك به‌هۆى پێكانى قاچمه‌وه نه‌متوانى یارییه‌كه ته‌واوبكه‌م و به‌ناچارى یاریگام به‌جێهێشت، قاچى چه‌پم پێكرایه به‌ڵام به‌گشتى قاچم باشه و مه‌ترسیدار نییه و نازانم كه‌ى چاكدهبمهوه و دووباره ده‌ست به‌یارى ده‌كه‌مه‌وه.

شایه‌نى باسه لاولاو نازرى كوردى رۆژهه‌ڵاته و له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ى له‌وڵاتى سوید ده‌ژى و له‌ساڵى 2018ه‌وه له‌هێڵى ناوه‌ندى یانه‌ى هاماربى شارى ستۆكهۆڵمى پایته‌خت به‌هه‌ردوو قاچى راست و چه‌پ و به‌درێسى ژماره 14 یارى ده‌كات، تائێستا له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌یدا له 16 یارى خولى پله یه‌كى تۆپى پێى سه‌رتاسه‌ریی خانمانى یانه‌كانى سوید (ئیلیتان)ى ساڵانى 2019 و 2020 به‌شداربووه و 1 گۆڵى تۆماركردووه و له‌خولى جامى یانه‌كانى سوید-یش خاوه‌نى 1 گۆڵه له 3 یاریدا.