هەواڵ

نازم شاکر لەهەولێر چارەسەر دەکرێت

نازم شاکر ئەستێرەی پێشوی تۆپی پێی عێراق توشی کۆرۆنا بوەو لەهەولێر چارەسەری بۆ دەکرێت.
کەناڵی شەرقیە بڵاویکردەوە: نازم شاکری یاریزانی پێشوی عێراق و ڕاهێنەری پێشوی هەڵبژاردەی عێراق ، توشی کۆرۆنا بوەو لەشاری هەولێرو لە نەخۆشخانەیەکی تایبەت چارەسەری بۆ دەکرێت.
هاوکات ئەوەش ڕاگەیەندرا کە بەرپرسانی وەرزشی لەشاری هەولێر تێچوی چارەسەرەکەیان گرتۆتە ئەستۆو لەڕێگەی ئەحمەد کۆچەر ئەندام لەدەستەی کاربەڕێکەری یەکێتی تۆپی پێی عێراق کارەکانی چارەسەری نازم شاکر بەڕێدەکەن، کە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی تایبەت تا بە باشی خزمەت بکرێت.

میدیاکانی عێراقیش باس لەوەدەکەن کە شێخ شاکر سمۆ بەڕێوبەری وەرزش و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان تێچوەکەی لەئەستۆ گرتوەو چەند بەرپرسێکی دیکەی وەرزشیش لەنزیکەوە چاودێری دۆخی دەکەن.

بۆبیرهێنانەوە نازم شاکر پێشتر ڕاهێنەرایەتی چەند یانەیەکی کردوە لەوانە قوە جەویە و هەولێرو میناو نەجەف و چەند شوێنێکی دیکەش.

په‌یوه‌ندی دار

Back to top button
Close