هەواڵ

سزاکەیان بەردەوامە و راهێنەریش داوایان ناکات

لیژنەی کاتی بەڕێوەبردنی یەکێتی تۆپی پێی عێراق رەتیکردەوە لەئێستادا سزای سەر هەریەکە لە زەرغام ئیسماعیل و عەلا مەهاوی هەڵگرێت و بیانگەڕێنێتەوە بۆ هەڵبژاردەی عێراق، ئەویش پاش دوورخستنەوەیان بەهۆی پابەند نەبوون بەڕێنماییە تەندروستیەکان.

چەند هەواڵێک بڵاوبۆوە لەسەر گەڕانەوەی ئەو دوو یاریزانە بۆ هەڵبژاردەی عێراق رەتیان کردەوە شتی وا بوونی هەبێت و رایانگەیاند نەئێمە بیرمان لەشتی وا کردۆتەوە نە کاتانیچ-ی راهێنەری هەڵبژاردەکە داوای گەڕانەوەی کردوون.

لەناوەڕاستی مانگی ٦ دا و لەکاتێکدا تەنها چەند رۆژێک بەسەر مردنی عەلی هادی راهێنەر تێنەپەڕیبوو ئەحمەد رازیش لە نەخۆشخانە لەدۆخێکی دژواردە بوو عەلا مەهاوی و زەرغام دوور لەرێنماییە تەندروستیەکان بەشداریی ئاهەنگ و کۆبوونەوە کۆمەڵایەتیەکانیان ئەکردەوە و بەوتنەوەی گۆرانی گاڵتەیان بەکۆرۆنا ئەکرد و پێیان وابوو شتێکی ناڕاست و دروستکراوە.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close