هەواڵ

لیڤەرپوڵ بەرگریکارێکی بۆ ریزەکانی گواستەوە

یانەی لیڤەرپوڵ پاڵەوانی پرێمیەر لیگ دوای شکستهێنانی لەئیمزاکردنی گرێبەست لەگەڵ جەمال لویسی یاریزانی یانەی نۆرویچ سیتی، کۆستاس سیمیکاس-ی یۆنانی هێنایە ریزەکانیەوە.

لەکاتی دابەزینی یانەی نۆرویچ سیتی بۆ خولی چامپیۆنشیپی ئینگلتەرا یانەی لیڤەرپوڵ هەوڵەکانی خستەگەڕ بۆ پەلکێشکردنی جەمال لویسی یاریزانی ئەو یانەیە، بەڵام بەهۆی زۆریی نرخی داواکراو لەسەر ئەو یاریزانە یانەی لیڤەرپوڵ لەبابەتەکە کشایەوە.

دواتر یانە سورپۆشەکە ئاڕاستەکەیان بەرەو ئەو یاریزانە گواستەوە کەساڵانێکە بەهیوای دەستخستنین، ئەویش سیمیکاسی یۆنانی و یاریزانی یانەی ئۆڵۆمپیاکۆس بوو.

یۆرگن کلۆپی راهێنەر دەڵێت ساڵانێکە چاودێری ئەو یاریزانە دەکات و بەتایبەت ئاستی ئەو یاریزانەی بەرامبەر هەردوو یانەی ئارسناڵ و وڵڤەرهامتن لە خولی ئەوروپا زۆر بەدڵ بووە.

کورتەیەک لەبەهرە و تواناکانی کۆستاس سیمیکاس

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close