بوكاى هێرشبه‌رى كورد یه‌كه‌م نازناوى له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ى ده‌سته‌به‌ركرد

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
عه‌بدولڕه‌حمان به‌ره‌كات-ى هێرشبه‌رى لاوى كوردى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى ئۆڵۆمپى سوریا، له‌گه‌ڵ هاوڕێكانى جامى یانه‌كانى سوریا (جامى كۆماری) بۆ یانه‌ى وه‌حده برده‌وه و یه‌كه‌م نازناویشى له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌یدا ده‌سته‌به‌ركرد.
پاش ئه‌وه‌ى له‌قۆناغى پێش كۆتایی خولى جامى كۆماریی سوریا گۆڵى بردنه‌وه‌ى یانه‌كه‌ى له‌یانه‌ى ئهلساحیل كرد و بۆ یارى كۆتایی خولى تۆپى پێى جامى یانه‌كانى كۆمارى سوریا-ى وه‌رزى 2019-2020 سه‌ریخست، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 10ى ئابى 2020 عه‌بدولڕه‌حمان به‌ره‌كات-ى هێرشبه‌رى لاوى كورد له‌یارى كۆتایی خوله‌كه‌شدا له‌كۆى 3 گۆڵى بردنه‌وه‌ى یانه‌ى ئه‌لوه‌حده له‌گۆڵى یانه‌ى ئه‌لمه‌جد، توانى گۆڵى دووه‌مى یانه‌كه‌ى له‌خوله‌كى 83دا تۆماربكات و له‌گه‌ڵ هاوڕێكانى جامه‌كه‌یان بۆ یانه‌كه‌یان برده‌وه و خۆشى یه‌كه‌م نازناوى له‌گه‌ڵ یانه‌ى ئه‌لوه‌حده ده‌سته‌به‌ركرد.
له‌یارییه‌كه‌دا كه دێربى شارى دیمهشقى نێوان هه‌ردوو یانه‌ى ئه‌لوه‌حده و ئه‌لمه‌جد بوو له‌یاریگاى تشرین-ى شارى دیمه‌شق كرا، یانه‌ى ئه‌لوه‌حده به‌به‌شداریی سه‌ره‌كى هه‌ردوو یاریزانى كورد (یوسف محه‌مه‌د)ى به‌رگریكار و (عه‌بدولڕه‌حمان به‌ره‌كات)ى هێرشبه‌ر، نیوه‌ى یه‌كه‌مى 1-0 برده‌وه و له‌نیوه‌ى دووه‌میشدا توانى دوو گۆڵى تر بكات و ئه‌نجامه‌كه بكاته 3 گۆڵ و دواجاریش یانه‌ى ئه‌لمه‌جد له‌كاتى زیادكراودا گۆڵێكى كرد و ئه‌نجامى كۆتایی بوو به 3-1 له‌به‌رژه‌وه‌ندى یانه‌ى ئه‌لوه‌حده و بۆ جارى چواره‌م له‌مێژووى خۆیدا بووه پاڵه‌وانى خوله‌كه.

شایه‌نى باسه عه‌بدولڕه‌حمان به‌ره‌كات ناسراو به (بوكا) ته‌مه‌نى 22 ساڵه و له‌شارى حهسهكهى رۆژئاواى كوردستان له‌دایكبووه و درێسى ژماره 9ى یانه‌ى وه‌حده له‌هێڵى پێشه‌وه‌دا ده‌پۆشێت، له‌وه‌رزى 2019-2020دا خاوه‌نى 19 یاری و 12 گۆڵ و 3 پاسى گۆڵه و 4 گۆڵیشى له‌كۆى ئه‌م 12گۆڵه‌دا بهپهناڵتى تۆماركردووه، 17 یارى و 10 گۆڵ و 3 پاسى گۆڵ و 3 گۆڵ بهپهناڵتى له‌خولى نایابى تۆپى پێى یانه‌كانى سوریا و 2 یارى و 2 گۆڵ كه یه‌كێكیان بهپهناڵتى بوو له‌خولى جامى كۆمارى یانه‌كانى سوریا.