وتار

باشترین کات بۆ ڕاهێنان چی کاتێکە؟؟

سەرەتا پێویستە بزانین بۆ چی مەبەستێک ڕاهێنان ئەنجام دەدەین؟
👈 بۆ مەبەستی دابەزاندنی کێش و سوتانی چەوری.
👈 بۆ مەبەستی گەشە و زیادکردنی قەبارەی ماسولکە.

🎯 پاشان پێویستە بزانین هۆرمۆنی ( کورتیزول ، تستوسترون) چۆن کار دەکەن و چی ڕۆڵێکیان هەیە لە دیاریکردنی باشترین کات بۆ ڕاهێنان؟؟

🔥 کورتیزول: هورمونێکە لە کاتی پێویست دا هەڵدەستی بە شکاندنی شانە ماسولکەییەکان لە پێناو ڕێکخستنی شەکری خوێن،
کەبەم کار ( حاڵەت)ە دەوترێ کاتابولیسم.
وە کورتیزول لە بەیانیان دا ڕێژەکەی بەرزە و بە تێپەڕبونی کاتەکانی ڕۆژ کەم دەکات و عصر ڕێژەکەی زۆر کەم دەبێت.

🔥 تستوسترون: کارەکەی پێچەوانەیە، بە سود وەرگرتن لە پرۆتین هاوکاری دروست بونی ماسولکە دەکات،
کە بەم کار (حاڵەت)ە دەوترێ آنابولیسم.
تستوسترون بە هەمان شێوە بەیانیان ڕێژەکەی بەرزە،بەڵام بە تێپەڕبونی کاتەکانی ڕۆژ ڕێژەکەی زۆر کەم نابێتەوە، بە شێوەیەک کە لە عصردا ڕێژەی تستوسترون زۆر بەرزترە لە کورتیزول.

🎯 بۆیە ئەگەر مەبەستی وەرزشکردنمان بۆ سوتانی چەوری و دابەزادنی کێش بێت،
بە هۆی بەرزی ڕێژەی کورتیزول و نزمی پلەی گەرمی لەش لە بەیانیاندا، پێویستە ڕاهێنانی هەوایی ( تمرینات هوازی) ئەنجام بدەین و لە ڕاهێنانی (مقاومتی) ڕاهێنان بە کێش خۆمان بپارێزین.

🎯 ئەگەر مەبەستی وەرزشکردنمان گەشەکردنی قەبارە و قدرتی ماسولکە بێت
باشترین کات عصر دەبێت، بە هۆی بەرزی ڕێژەی تستوسترون و ئامادەیی زیاتری جەستە بۆ وەرزش
بۆیە عصر باشترین کاتە بۆ ئەنجام دانی ڕاهێنان بە کێش (تمرینات مقاومتی) یان هەر جۆرە ڕاهێنانێکی تر.

✋ تێبینی: بۆ ئەو کەسانەی کەبە هۆی کار و التزاماتی ڕۆژانەوە ناتوانن لەو دوو کاتەی کەلەسەرەوە ئاماژەمان پێدا ڕاهێنان ئەنجام بدەن.

زۆربەی شارەزایان باوەڕیان وایە کە ڕاهێنان لە هەر کاتژمێرێک دا بێت ( بەڵام بە مەرجێک کە بەشێوەیەکی بەردەوام پابەند بیت لەسەر هەمان کات و سعات) ئەبێتە هۆی ئەوەی کە جەستە ڕیتمی شەو وڕۆژی خۆی (circadian rhythm) بگۆڕێت،یعنی جەستە لێک تێگەشتن پەیدا دەکات لەگەڵ ئەو کاتەدا و ڕاهێنانەکان کاریگەری باشیان دەبێت.

          
                                 
                                

سەیوان سیروان
خوێندکاری ماستەر . فیزیولوژی وەرزشی
زانکۆی کوردستان _ سنە

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close