هەواڵ

میر بۆ وه‌رزى داهاتوو له‌پێناو ئۆریبرۆ ئێس كه‌ى سویدى ده‌جه‌نگێت

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport

میران عه‌بدولڕه‌حمان (میر) بۆ وه‌رزى داهاتوو 2020-2021ى خولى نایابى فوتساڵى یانه‌كانى سوید له‌پێناو ئۆریبرۆ ئێس كه‌ى ده‌جه‌نگێت و خۆشحاڵى خۆشى ده‌ربڕى كه‌ بۆ وه‌رزى داهاتوو نوێنه‌رایه‌تى یانه‌كه‌ ده‌كات.

*له‌ ئۆریبرۆ ئێف سى بۆ ئۆریبرۆ ئێس كه‌ى
میران عه‌بدولڕه‌حمان محه‌مه‌د-ى یاریزانى لاوى كورد پاش شه‌ش ساڵ یاریكردن بۆ یانه‌ى فوتساڵى ئۆریبرۆ (ئۆریبرۆ ئێف سى)، له‌هه‌نگاوێكى چاوه‌ڕوان نه‌كراودا چووه‌ ریزى تیمى فوتساڵى یانه‌ى ئۆریبرۆ ئێس كه‌ى ركابه‌ریی سه‌ره‌كى و هاوشاری یانه‌كه‌ى پێشووى.

میران-ى ته‌مه‌ن 26 ساڵ كه‌ به‌ (میر) ده‌ناسرێت و یه‌كێكه‌ له‌یاریزانه‌ هه‌ره‌ دیار و به‌رچاوه‌كانى چه‌ند وه‌رزى رابردووى خولى نایابى فوتساڵى یانه‌كانى سوید، به‌پێى بۆندێك بۆ ماوه‌ى یه‌ك وه‌رز یارى بۆ تیمى فوتساڵى یانه‌ى ئۆریبرۆ ئێس كه‌ى سویدى ده‌كات و ئاماده‌شه‌ بۆ یاریكردن و له‌مباره‌یه‌وه‌ له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ زۆر خۆشحاڵه‌ به‌واژووكردنى ئه‌م بۆنده‌ و نوێنه‌رایه‌تى كردنى ئۆریبرۆ ئێس كه‌ى له‌وه‌رزى 2020-2021دا
.
تیمى یانه‌كه‌ش به‌مه‌به‌ستى ئاماده‌كردن و تۆكمه‌كردنى ریزه‌كانى و دانانى تیمێكى نوێ بۆ وه‌رزى نوێ (2020-2021)ى خولى نایابى فوتساڵى یانه‌كانى سوید، میران-ى وه‌ك ده‌یه‌م یاریزان گواسته‌وه‌ ریزه‌كانى و ئۆگین گیڤرى به‌ڕێوه‌به‌رى وه‌رزشى یانه‌كه‌ش له‌باره‌یه‌وه‌ به‌وێبسایتى تایبه‌تى یانه‌كه‌ى راگه‌یاند كه‌ میران یه‌كێكه‌ له‌باشترین یاریزانه‌ به‌رگریكاره‌كانى خولى نایابى یانه‌كانى سوید و تاموچێژ به‌هێمنى و ئارامى ده‌به‌خشێت و ئاستی به‌ره‌و به‌رزییه‌ و جێگه‌ى بایه‌خ پێدانه‌ و له‌توانایدا هه‌یه‌ به‌رده‌وامى به‌م پێشكه‌وتنه‌ى بدات له‌دروستكردنى كه‌ش و ژینگه‌یه‌كى نوێ له‌گه‌ڵ ئه‌واندا.

شایه‌نى باسه‌ میران عه‌بدوڕه‌حمان محه‌مه‌د كه‌ هه‌ڵگرى نازناوى (میر)ه‌، كوردى باشوورى كوردستانه‌ و رۆژى 21-7-1994 له‌دایكبووه‌ و له‌شارى ئۆریبرۆ-ى سوید نیشته‌جێیه‌ و ره‌گه‌زنامه‌ى سویدى هه‌یه‌ و باڵاى 169 سم و كێشى 64 كگمه‌ و ساڵانى 2015 تا 2020 بۆ تیمى فوتساڵى یانه‌ى ئۆیبرۆ (ئۆریبرۆ ئێف سى) له‌خولى نایابى یانه‌كانى سوید 62 یارى ئه‌نجامداوه‌ و 12 گۆڵیشى تۆماركردووه‌ و جگه‌ له‌یارى فوتساڵیش، یارى فوتبۆڵ-یش ده‌كات و ئێستا یاریزانى هێڵى ناوه‌نده‌ له‌یانه‌ى رانینگ كه‌ له‌خولى پله‌ دووى تۆپى پێى یانه‌كانى سوید ركابه‌ریی ده‌كات.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close