هەواڵ

کاریگەریی سوڕی مانگانە لەسەر ئاستی کچە وەرزشکارەکان

بەشی یەکەم

کەناڵی بی بی سی لەماوەی رابردوودا هەڵساوە بەراپرسیەکی چڕ لەناو وەرزشکارە کچەکاندا ئەویش بەمەبەستی دەرخستن و پەیبردن بەکۆمەڵێک داتا و زانیاریی نهێنی و پەنهانی ناو ژیانی تایبەتی خانمە وەرزشکاران.

یەکێک لەو شتانەی بی بی سی کاری لەسەر کردووە بابەتی سوڕی مانگانە و هەروەها بەکارهێنانی چارەسەری نەخۆشیەکان و ئەو کاریگەرییانەی دەیانبێت لەسەر ئاست و توانا و وزەی وەرزشکارەکان.

بەشێوەیەکی گشتی ٪٦٠ ی بەشداربووان پێیان وایە سوڕی مانگانە کاریگەریی هەیە لەسەر ئاست و توانایان بەهۆی ئازار و رێکارەکانی ئەو سوڕە ناتوانن وەک رۆژانی ئاسایی وەرزش بکەن.

هەروەها ئەو بەشەی خانمان دەڵێن لەکاتی سوڕی مانگانەدا نەیانتوانیوە راهێنانەکانی خۆیان بەباشی ئەنجام بدەن.

لەبابەتی سوڕی مانگانە وەک هەر شتێکی تر جەستەی خانمان وەک یەک مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە ناکات، جەستەی خانمان زۆر جیاوازن لەیەک زۆر تایبەتن لەچاو یەکتردا بەو هۆیەشەوە هەریەکە و بەجۆرێکن بۆ سوڕی مانگانە.

سەرەڕای ئەو ئاستە رۆشنبیرییەی سەبارەت بەتەندروستی و جەستەی مرۆڤەکان و تایبەتمەندی ژیان لەئەوروپادا هەیە، بەڵام ٪٤٠ ی خانمە وەرزشکارەکان دەڵێن ناتوانین یان روومان نایەت لەبارەی دۆخی خۆمان و بابەتی سوڕی مانگانە لەلای راهێنەرەکانمان باس بکەین و تێیان بگەیەنین کەبۆچی ناتوانین ئاستی خۆمان پێشکەش بکەین.

————————————-

چاوەڕوانی بەشەکانی تربن بۆ زانینی وردەکاریی زیاتر لەسەر ئەو لایەنە شاراوەیەی وەرزش

په‌یوه‌ندی دار

Back to top button
Close