له‌سوید یانه‌كه‌ى كوردان بهگۆڵێكى كوشنده دۆڕا

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
ئه‌م هه‌فته‌یه‌ى یانه‌كه‌ى كوردان لهڕكابهرییهكانى سوپێرتانى یانه‌كانى سویدى ساڵى 2020دا، بهگۆڵێكى كوشنده به یانه‌ى یۆنشۆپینگى خاوه‌ن یاریگاى دۆڕاند.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 12ى ئابى 2020 یارییه‌كانى هه‌فته‌ى 12ى خولى پله یه‌كى تۆپى پێى سه‌رتاسه‌ریی یانه‌كانى سوید (سوپێرتان) ئه‌نجامدران و تیایدا یانه‌ى دالكورد له‌یاریگاى سپاركسڤاڵن لهیۆنشۆپینگ بووه میوانی یانه‌ى نۆرشۆپینگ سۆدرا، به‌ڵام سه‌ره‌نجام 1-2 دووچارى چواره‌م دۆڕاندنى خوله‌كه هات.
نیوه‌ى یه‌كه‌مى یارییه‌كه به‌بێ گۆڵ كۆتاییهات و له‌نیوه‌ى دووه‌مدا یارییه‌كه سێ گۆڵى تێدا كرا و سه‌ره‌تا له‌خوله‌كى 46دا یانه‌ى یۆنشۆپینگ گۆڵى یه‌كه‌مى كرد و دواتر یانه‌ى دالكورد له‌ڕێگه‌ى پاتریوت سیدیو له‌خوله‌كى 78دا گۆڵى به‌رامبه‌رى كرده‌وه و ئه‌نجامه‌كه‌ى هاوسه‌نگ كرده‌وه و یارى به‌ره‌و كۆتایی ده‌چوو، له‌خوله‌كى 89دا یانه‌ى یۆنشۆپینگ بهگۆڵێكى كوشنده شكستى به‌یانه‌ى دالكورد هێنا و 2-1 لێى برده‌وه.
به‌م دۆڕاندنه‌ش یانه‌ى دالكورد له‌پله‌ى 11ى ریزبه‌ندى خولى پله یه‌كى تۆپى پێى سه‌رتاسه‌ریی یانه‌كانى سوید-ه، به 12 خاڵ له 12 یارى (2 بردنه‌وه، 6 یه‌كسانبوون، 4 دۆڕاندن) و (17-17 گۆڵ).