رێبین دووه‌م هه‌فته‌یه له‌سه‌ریه‌ك گۆڵ بۆ یانه‌كه‌ى ده‌كات

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
بۆ دووه‌م هه‌فته‌یه له‌سه‌ریه‌ك رێبین ئه‌سعه‌د-ى ناوه‌ڕاستكارى لاوى كورد لهئیتانى یانه‌كانى سوید-ى ساڵى 2020دا گۆڵ بۆ یانه‌كه‌ى تۆمار ده‌كات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 12ى ئابى 2020 یارییه‌كانى هه‌فته‌یه‌كى نوێى خولى پله یه‌كى تۆپى پێى یانه‌كانى سوید (ئیتان)ى ساڵى 2020 بۆ تیمه‌كانى گروپى ناوچه‌ى باشوور ئه‌نجامدران و له‌یارییه‌كى به‌هێزدا یانه‌ى تۆرنس به‌به‌شدارى سه‌ره‌كیی هه‌ردوو یاریزانى كورد و برا (رێبین و ئالان فه‌رهاد ئه‌سعه‌د) و یه‌ده‌گى ئالان كۆسیك سلێمان-ى هێرشبه‌رى كورد له‌سه‌ر یاریگاى خۆى تۆرنسڤاڵن میوانداریی له‌یانه‌ى ئیسكلسمینه كرد و به‌یه‌كسان بوون 1-1 له‌گه‌ڵدا له‌یاریگا هاته‌ده‌ره‌وه.
له‌تایمى یه‌كه‌مدا هه‌ردوو به‌بێ گۆڵ یه‌كسانبوون و له‌خوله‌كى 54ى تایمى دووه‌مى یارییه‌كه‌دا یانه‌ى ئیسكلسمینه-ى میوان له‌ڕێگه‌ى ئیسحاق پیته‌رسۆن تاكه گۆڵى خۆى كرد و 1-0 پێشكه‌وت، به‌ڵام خۆشى و شادى یاریزانه‌كانى یانه‌ى میوان زۆرى ناخایاند و رێبین ئه‌سعه‌د-ى یاریزانى لاوى كورد له‌خوله‌كى 56دا گۆڵى به‌رامبه‌ربوون 1-1ى بۆ یانه‌ى تۆرنس كرده‌وه و یارییه‌كه‌ى گه‌ڕانده‌وه بۆ خاڵى سه‌ره‌تا و تا فیكه‌ى كۆتایی ناوبژیوانیش یارییه‌كه هه‌ر به‌م ئه‌نجامه مایه‌وه و به‌مه‌ش یانه‌ى تۆرنس له‌پله‌ى چواره‌مى ریزبه‌ندى بۆ پله‌ى پێنجه‌م دابه‌زى.
رێبین ئه‌سعه‌د-ى ته‌مه‌ن 25 ساڵ بۆ دووه‌م هه‌فته‌یه له‌سه‌ریه‌ك گۆڵ بۆ یانه‌ى تۆرنس ده‌كات و هه‌فته‌ى پێشووش له‌یارى به‌رامبه‌ر به‌یانه‌ى مۆتالا كه یانه‌كه‌ى 2-2 یه‌كسانبوو، گۆڵێكى تر‌ى تۆماركردبوو، تائێستاش لهئیتانى ساڵى 2020ى یانه‌كانى سوید-دا له‌هه‌ر 11 یارى یانه‌كه‌یدا 974 خولهك ده‌ركه‌وتووه و 3 گۆڵیشى تۆماركردووه.
به‌م یه‌كسانبوونه‌ش یانه‌ى تۆرنس بوو به خاوه‌نى 18 خاڵ له 11 یارى خولى پله یه‌كى تۆپى پێى یانه‌كانى سوید (4 بردنه‌وه، 6 یه‌كسانبوون، 1 دۆڕاندن) و (19-9 گۆڵ و +10 گۆڵ) و له‌پله‌ى پێنجه‌مى ریزبه‌ندى گروپى ناوچه‌ى باشوورى خوله‌كه دایه.