ژیانی ئەستێرەكان

تاقانە کچەکەی بواری ناوبژیوانی باسکەی عێراق

ناو:تەلار بيلال مولود
شوێنى لەدايك بوون : سلێمانى
ساڵى لەدايك بوون :١٩٨٨
خوێندنى سەرەتاى لە قوتابخانەى (ھەورى )و ناوەندى (ڕەوشەن بەدرخانى كچان)و دواناوەندى لە (شيرينى كچان) تەواو كردووە


خوێندنى زانكۆ:دەرچووى كۆلێژى پەروەردەى وەرزش -زانكۆى سلێمانى ساڵى ٢٠١٠-٢٠١١
دواتر لە يەكەمەكانى زانكۆ و بەشەكەى خۆی بووەو لە ساڵى ٢٠١١ وەكو (معيد) وەرگيراوەتەوە


تا ساڵى ٢٠١٩ وانەكانى (جومناستیک و داوەرى باسكە و مەلەواني وتۆتەوە )
ئێستا خوێندكارى ماستەرە لە كۆلێژى پەروەردەى وەرزش.


تەلار بیلال لە ساڵى ١٩٩٧ وەكو ياريزان لە ئاستى (مينى باسكە ) لە يانەى وەرزشى سيروان لەبەر نەبوونى تيپى كچان لەگەڵ كوڕان ياري كردوە، دواتر بۆ ئاستەكانى (لاوان و تازەپێگەشتوان و پێشكەوتوان ) ياری كردووە لە خوێندنى سەرەتایی تا قۆناغى تەواو كردنى زانكۆ سەرجەم ياريەكانى ( باسكە و بالە و تۆپى دەست و تۆپى پێ فوتساڵ گۆڕەپان و مەيدان و چالاكى ديدەوانى )بەشداري كردوە.


دواتر لە ساڵى ٢٠٠٨ بۆ يەكەم جار بەشدار بوە لە خولى ناوبژیوانی باسكە و توانی ببێت بە ناوبژیوانی پلە ٣ عێراق .
دواتر لە سەرجەم خول و پاڵەوانێتيەكان بەشدار بووە و لە ساڵى ٢٠١٢ بووەتە داوەرى پلە ١ عێراق كە يەكەم كچ بووە لە عێراق ئەو بڕوانامەيە بەدەست بھێنت و دواى ئەوە بە ھەوڵى باوكی و سەرجەم ھاوڕێيانی بەرەو بەڕێوە بردنى خول و پاڵەوانێتيەكانی كوردستان و عێراق ڕۆشتوە كە بۆ سەرجەم ئاست و تەمەنەكان (كوڕان و كچان).


لە ساڵى ٢٠١٢ بەشداری لەسەرجەم پاڵەوانێتەيەكانى باسكە كرد و تا ساڵى ٢٠١٧ كە وەك يەكەم كچ متمانەى ئەوەی پێدرا لەلايەن يەكێتى باسكەى عێراق داوەرى نێو ياريگا بكات.


ساڵى ٢٠١٧ پاڵەوانێتى باسكەى عێراق بۆ كچان لە شارى سلێمانى
ساڵى ٢٠١٨ پاڵەوانێتى (كأس وزير الشباب و الرياضە لكرە السلە للنساء) لە شارى بغداد
ھەر لەو ساڵە و لەمانگى ٩ -٢٠١٩ بەشدارى پاڵەوانێتى تازەپێگەشتوانى عێراق كوڕان بۆ وەرزى ٢٠١٧-٢٠١٨ .
لە ساڵى ٢٠١٩ پاڵەوانێتى تازە پێگەشتوانى عێراق بۆ كچان


لەساڵى ٢٠١٩ خەلاتى ڕێزلێنانى سەرۆك كۆمارى عێراق بەڕێز د.بەرھەم صالح پێ بەخشرا .
وە بەشدارى كردو لەسەرجەم ئەو خول و پاڵەوانێتيانەى كە تايبەت بە تۆپى باسكە كردوە .


ئێستاش لەچاوەروانی نوسینەوەی توێژینەوەی ماستەرەکەیەتی تا لەداهاتودا بەو بڕوانامەیەوە بەردەوام بێت لەخزمەتی وەرزش.

په‌یوه‌ندی دار

Back to top button
Close