هەواڵ

گریانی پارێخۆ هاندەرانی ڤالێنسیای نیگەران کرد

ئیدارەی یانەی ڤالێنسیا روبەڕوی شەپۆلێکی ناڕەزایی توند بۆتەوە بەهۆی ئەوەی دەستبەرداری کۆمەڵێک یاریزانی بووە و بەشێوەیەکی زۆر نامۆ و دوور لەبەها وەرزشییەکان بەڕێی کردوون.

یەکێک لەو یاریزانانەی دوای ساڵانێک لەخزمەت و یاریی کردن بۆ یانەکە بەڕێکراوە دانیێل پارێخۆی کاپتنی ڤالێنسیایە، کەدوای ٩ ساڵ لەیارییکردن بۆ یانەکە بەبێ سوپاس گوزاریی و کۆنگرەیەک یان مەراسیمێکی رێزلێنان بەیانەی ڤیاریاڵ فرۆشرا.

پارێخۆ لەماوەی ئەو ٩ ساڵەدا لەسەرجەم پاڵەوانێتیەکان ٣٨٣ یاریی کردووە و ٦٤ گۆڵی بۆ ڤالێنسیا تۆمارکردووە، گرنگترین دەستکەوتیشی بەدەستهێنانی جامی شای ئیسپانیایە بۆ یانەی ڤالێنسیا لەوەرزی ٢٠١٨-٢٠١٩.

دانی پارێخۆ لەماڵەکەی خۆی لەڕێی پەخشێکی راستەوخۆی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەگریانەوە ماڵئاوایی لەهاندەرانی ڤالێنسیا کرد و ووتی “ناچارم لەو یانەیە بڕۆم کەخۆشـم ئەوێت، من هیوام وابوو تا کاتی وازهێنانم لەیاریی کردن لێرە بوومایە”.

هەروەها پارێخۆ ئەڵێ “منداڵەکەم لێم ئەپرسێت بۆ تیپەکەت ئەگۆڕیت؟ چونکە ئەو نەیدیوە من لەدوو یانەی جیاواز یاریی بکەم، بۆیە ئەبێ پێی بڵێم تۆپی پێ ئەوەشی تێدایە”.

ئەو بارودۆخەی ڤالێنسیای تێدایە هاندەرانی یانەکەی خستۆتە دۆخێکی خەماوی و خراپەوە کەکار گەیشتە ئەوەی لەبەردەم بارەگای یانەکە کۆبوونەوەی ناڕەزایی ئەنجام بدەن.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close