ئەحمەدو ڕامی هەمەوەندی بانگهێشتی کەمپێکی داخراوی یانەکانیان کران


سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport :
به‌ر لهدهستپێكردنهوهى یارییه‌كانى ستار لیگى تۆپى پێى یانه‌كانى قه‌ته‌ر-ى وه‌رزى 2019-2020، هه‌ردوو یاریزانى لاو و نێوده‌وڵه‌تى كوردى هه‌ڵبژارده‌كانى لاوان و ئۆڵۆمپى قه‌ته‌ر (ئه‌حمه‌د و رامى سوهه‌یل سابیر عه‌لى هه‌مه‌وه‌ندى) له‌گه‌ڵ یانه‌كانیاندا له‌نێو كه‌مپێكى مه‌شق و راهێنانى داخراودان.هه‌ردوو یانه‌ى ئهلوهكره و ئه‌لسه‌د كه ستار لیگى یانه‌كانى قه‌ته‌ر ركابه‌رى ده‌كه‌ن، كه‌مپه داخراوه‌كانیان له‌هۆتێل ریتز كارلتۆن له‌شارى دۆحه به‌به‌شدارى ئه‌حمه‌د هه‌مه‌وه‌ندى و رامى هه‌مه‌وه‌ندى رێكخستووه كه دیار نییه كه‌ى كۆتایی پێ ده‌هێنن.
له‌مباره‌یه‌وه یانه‌ى ئهلوهكره كه ئه‌حمه‌د هه‌مه‌وه‌ندى به‌رگریكارى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى ئۆڵۆمپى قه‌ته‌ر یارى تێدا ده‌كات، 25 یاریزانى له‌م كه‌مپه‌دا به‌شدارى پێكردووه كه یه‌كێكیان به‌رگریكاره كورده‌كه‌یه كه خۆى یاریزانى یانه‌ى ئه‌لسه‌د-ه، به‌ڵام به‌خواستن یارى بۆ یانه‌كه ده‌كات، یانه‌ى ئه‌لسه‌د-یش كه رامى هه‌مه‌وه‌ندى له‌هێڵى پێشه‌وه‌دا یارى بۆده‌كات كه‌مپه‌كه‌ى به‌به‌شدارى 15 یاریزان رێكخستووه و رامى له‌نێو ئه‌و 15 یاریزانه دایه كه چاڤى هێرناندێز-ى راهێنه‌رى یانه‌ى ئه‌لسه‌د داوه‌تى كه‌مپه‌كه داخراوه‌كه‌ى كردوون.
شایه‌نى باسه خولى ستاره‌كانى یانه‌كانى قه‌ته‌ر (قه‌ته‌ر ستار لیگ) رۆژانى 24 و 25ى مانگى ته‌موزى داهاتوو ده‌ستپێده‌كاته‌وه و تیایدا یانه‌ى ئه‌لسه‌د-ى رامى هه‌مه‌وه‌ندى ته‌مه‌ن 22 ساڵ له‌هه‌فته‌ى 18ى خوله‌كه‌دا میوانداریى له‌یانه‌ى ئه‌لخۆر و یانه‌ى ئهلوهكره-ى ئه‌حمه‌د هه‌مه‌وه‌ندى ته‌مه‌ن 21 ساڵ به‌هه‌مان شێوه میواندارى له‌یانه‌ى ئهلسیلیه ده‌كات.
