دوو یاریزانى كوردى هه‌ڵبژارده‌ى ئۆڵۆمپى بانگهێشتى هه‌ڵبژارده‌ى یه‌كه‌مى سوریا كران

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
پاش ئه‌وه‌ى رۆژى 10ى ئه‌م مانگه له‌گه‌ڵ یانه‌ى وه‌حده-ى سورى نازناوى خولى جانى یانه‌كانى سوریا (جامى كۆمارى)یان ده‌سته‌به‌ركرد، هه‌ردوو یاریزانى نێوده‌وڵه‌تى كورد (یوسف محه‌مه‌د)ى به‌رگریكار و (عه‌بدولڕه‌حمان به‌ره‌كات)ى هێرشبه‌ر په‌یوه‌ندى بهكهمپى مه‌شق و راهێنانى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى سوریا ده‌كه‌ن.
هه‌ریه‌كه له (یوسف محه‌مه‌د)ى به‌رگریكار و (عه‌بدولڕه‌حمان به‌ره‌كات)ى هێرشبه‌ر كه له‌لایه‌ن نه‌بیل مه‌علول-ى راهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى یه‌كه‌مى سوریا-ه‌وه له‌گه‌ڵ یاریزانانى خولى ناوخۆیی یانه‌كانى سوریا داوه‌تى ریزى هه‌ڵبژارده‌كه كراون، وابڕیاره سبه‌ى هه‌ینى 14ى ئابى 2020 له‌شارى دیمه‌شق-ى سوریا په‌یوه‌ندى بهكهمپى ناوخۆیی هه‌ڵبژارده‌كه‌وه بكه‌ن.

دواكه‌وتنى ئه‌م دوو یاریزانه به‌هۆى به‌شداریكردنیان بوو له‌یارى كۆتایی خولى جامى یانه‌كانى سوریا كه بهجامى كۆماریی ده‌ناسرێت و تیایدا یانه‌كه‌یان یارییه‌كه‌ى به‌ئه‌نجامى 3-1 له‌یانه‌ى ئه‌لمه‌جد برده‌وه و یه‌كه‌م نازناویان له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌یان ده‌سته‌به‌ركرد.
شایه‌نى باسه یوسف محه‌مه‌د-ى به‌رگریكار ته‌مه‌نى 21 ساڵه و یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى ئۆڵۆمپى سوریایه و سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵ بۆ یه‌كه‌مجار داوه‌تى ریزى هه‌ڵبژارده‌ى یه‌كه‌مى سوریا كراوه و عه‌بدولڕه‌حمان به‌ره‌كات-ی ته‌مه‌ن 22 ساڵیش كهلهپێشوودا یارى بۆ هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى تازه‌پێگه‌یشتووانى سوریا-ى ژێر ته‌مه‌ن 17 ساڵ و ئۆڵۆمپى سوریا-ى ژێر ته‌مه‌ن 23 ساڵ كردووه، بۆیه‌كه‌مجاره داوه‌تى ریزى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى سوریا ده‌كرێت.
*بیۆگرافیاى هه‌ردوو یاریزانه كورده‌كه:
(یوسف محه‌مه‌د كێیه؟)
*ناو: یوسف محه‌مه‌د.
*نازناو: یوسف الطویل.
*ساڵڕۆژى له‌دایكبوون: 1-7-1999.
*شوێنى له‌دایكبوون: شارى عاموودێ-ى رۆژئاواى كوردستان.
*شوێنى نیشته‌جێبوون: شارى عاموودێ.
*ره‌گه‌زنامه‌ى سورى هه‌یه.
*كێش: 75 كگم.
*باڵا: 184 سم.
*هێڵى یارى كردن: به‌رگرى.
*یانه: وه‌حده/ دیمه‌شق-سوریا.
*ژماره‌ى درێس: 4.
*هه‌ڵبژارده: سوریا.
*ژماره‌ى درێس: 12.
*یه‌كه‌م یانه: الاخوة/ سوریا.
*له‌پێشوودا بۆ یانه‌ى جه‌زیره-ى حه‌سه‌كه و پاشان بۆ تیمى لاوانى یانه‌ى وه‌حده و دواجاریش تیمى یه‌كه‌م یانه‌كه یارى كردووه.
*له‌پێشوودا بۆ هه‌ڵبژارده‌ى ئۆڵۆمپى سوریا-ى ژێر ته‌مه‌ن 23 ساڵ یارى كردووه.

(عه‌بدولڕه‌حمان به‌ره‌كات كێیه؟)
*ناو: عه‌بدولڕه‌حمان به‌ره‌كات.
*نازناو: بوكا.
*ساڵڕۆژى له‌دایكبوون: 1-1-1998.
*شوێنى له‌دایكبوون: شارى حه‌سه‌كه-ى رۆژئاواى كوردستان.
*شوێنى نیشته‌جێبوون: شارى حه‌سه‌كه.
*ره‌گه‌زنامه‌ى سورى هه‌یه.
*كێش: 75 كگم.
*باڵا: 184 سم.
*یانه: وه‌حده/ سوریا.
*هێڵى یارى كردن: هێرشبه‌ر.
*ژماره‌ى درێس: 9.
*هه‌ڵبژارده: ئۆڵۆمپى سوریا/ ژێر ته‌مه‌ن 23 ساڵ.
*ژماره‌ى درێس: 9.
*یه‌كه‌م یانه: جه‌زیره-ى حه‌سه‌كه/ سوریا.
*ئه‌و یانانه‌ى دواتر وه‌ك پیشه‌گه‌ر یارى تێدا كردووه: 2017-2018: جه‌یش/ سوریا، 2019: تشرین/ سوریا، 2019-2020: وه‌حده/ سوریا.
*ئه‌و هه‌ڵبژاردانه‌ى یارى تێدا كردووه: تازه‌پێگه‌یشتووانى سوریا/ ژێر ته‌مه‌ن 17 ساڵ، هه‌ڵبژارده‌ى ئۆڵۆمپى سوریا/ ژێر ته‌مه‌ن 23 ساڵ.
