ئه‌حمه‌د یاسین به‌گۆڵێك هاوبه‌شى له‌شه‌شه‌م بردنه‌وه‌ى یانه‌كه‌یدا كرد

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
له‌یارییه‌كانى هه‌فته‌ى 15 كه دواههفتهى قۆناغى یه‌كه‌مى خولى نایابى تۆپى پێی یانه‌كانى سوید (ئالسڤێنسكان)ى ساڵى 2020 بوو، یانه‌ى هێكن سێ گۆڵ و سێ خاڵى له‌یه‌كێك لهڕكابهرهكانى وه‌رگرت و گۆڵێكى یارییه‌كه‌ش به‌واژووى ئه‌حمه‌د یاسین-ى ناوه‌ڕاستكارى نێوده‌وڵه‌تى كورد فه‌یلى بوو.
رۆژى 13ى ئابى 2020 له‌سه‌ر یاریگاى ڤاربێرگ ئینرگى ئه‌رینا یانه‌ى ڤاربێرگز بۆیز له‌هه‌فته‌ى 15 و كۆتایی قۆناغى یه‌كه‌مى ئالسڤێنسكانى ساڵى 2020دا، میوانداریی له‌یانه‌ى هێكن و ئه‌م یانه‌یه‌ش به‌به‌شدارى سه‌ره‌كى (ئه‌حمه‌د یاسین) ناوه‌ڕاستكارى كورد و یه‌ده‌گى (داڵه‌هۆ ئیراندوست)ى ناوه‌ڕاستكارى كورد، سێ گۆڵ و سێ خاڵى له‌یانه‌ى ڤاربێرگز بۆیز-ى خاوه‌ن یاریگا وه‌رگرت.
نیوه‌ى یه‌كه‌مى یارییه‌كه به‌ئه‌نجامى 2-1 له‌به‌رژه‌وه‌ندى یانه‌ى هێكن كۆتاییهات و گۆڵى 2-0 یانه‌ى هێكن ئه‌حمه‌د یاسین له‌خوله‌كى 31دا تۆماریكرد و له‌نیوه‌ى دووه‌میشدا كه داڵه‌هۆ ئیراندوست له‌خوله‌كى 64ه‌وه به‌شداریی تێداكرد، یانه‌ى هێكن گۆڵى سێیه‌مى كرد و توانى 3-1 براوه‌ى یارییه‌كه بێت و پێگه‌ى خۆى له‌خانه‌ى پێنجه‌مى ریزبه‌ندى خوله‌كه‌دا به 24 خاڵ له 15 یارى (6 بردنه‌وه و 6 یه‌كسانبوون و 3 دۆڕاندن) و (27-16 گۆڵ و 11+ گۆڵ) جێگیركرد.

له‌یارییه‌كه‌دا ئه‌حمه‌د یاسین غه‌نى ته‌منه 29 ساڵ و ناوه‌ڕاستكارى لاوى كوردى فه‌یلى یانه‌ى هێكن-ى سویدى كه درێسى ژماره 7ى یانه‌كه‌ى ده‌پۆشێت، توانى دووه‌م گۆڵى یانه‌ى هێكن و دووه‌م گۆڵى خۆشى لهئالسڤێنسكانى یانه‌كانى سویدى ساڵى 2020دا تۆماربكات، ئه‌مه‌ش له‌كۆى 13 یارى و 800 خولهك یاریكردندا و جگه له‌مه‌ش چوار گۆڵى تریشى بۆ یانه‌كه‌ى سازكردووه.
بۆ بینینى گۆڵه‌كانى یارییه‌كه كلیك له‌م لینكه بكه:
https://www.svt.se/sport/fotboll/hacken-brot-bortasvit-efter-bilko