هەواڵ

کەی هاندەران دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ ناو یاریگا

بەهۆی ئاسانکردنەوەی هەندێک لەڕێکارە تەندروستی و خۆپارێزییەکان لەئینگلتەرا هیوایەک هەیە بۆ ئەوەی لەگەڵ دەستپێکردنی وەرزی نوێی خولی نایابی ئینگلتەرا هاندەران بتوانن جارێکی تر بگەڕێنەوە بۆ سەر پەیژەکانی یاریگا و هانی یانەکانیان بدەن.

وابڕیارە وەرزی نوێی پرێمیەر لیگ لە ١٢ ی مانگی داهاتوو دەستپێبکات و رەنگە لەسەرەتاوە وەک تاقیکردنەوە ژمارەیەکی دیارییکراو لەهاندەران بێنە ناو یاریگا و ئەگەر پلانەکە سەرکەوتوو بوو ئەوا لەمانگی ئۆکتۆبەرەوە ژمارەکە زیاد دەکرێت.

لەکاتی گەڕانەوەی هاندەران داوا دەکرێت زیاتر لەجاران پابەندی تەندروستی خۆیان و سەلامەتیان بن ئەگەر خۆیان یاخود کەسانی نزیکیان نیشانەی هاوشێوەی نیشانەکانی کۆرۆنا ڤایرۆسیان تیابێت بۆیان نییە بێنە ناو یاریگا.

جیاواز لەجاران هاندەران بۆیان نابێت زۆر دەنگە دەنگ و هاوار بکەن هەروەها وتنەوەی دروشمە بەکۆمەڵەکان رێگەپێدراو نابێت ئەوەش بۆ رێگری کردن لەبڵاوبوونەوەی ڤایرۆس.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close