هەواڵ

بەرگریكارە نێودەوڵەتییەكەی ھەولێر چووە خولی بوڵگاری

ڕێبین سۆلاقا بەرگریكاری نێودەوڵەتی عێراقی ڕیزەكانی یانەی ڕادنیچكی سڕبی جێھیشت و بۆ وەرزی نوێ ڕوویكردە یانەی ئاردای بوڵگاری بەشدار لەخولی نایابی ئەو وڵاتە.

ڕێبینی تەمەن ٢٨ ساڵ لەنێوان چەند گرێبەستێك كەبۆی ھاتبوو لەدەرەوەی كیشوەری ئەوروپا ئەمەیانی ھەڵبژارد بەو پێیەی خۆی خاوەنی ڕەگەزنامەی سویدە و لەوێ دادەنیشێت بۆیە لەم باردودۆخەی ئێستای جیھاندا باشترین بژاردە بۆ ئەو مانەوەیە لەكیشوەری ئەوروپادا.

ڕێبین سۆلاقا لەدایكبووی شارۆچكەی عەینكاوەی ھەولێرە و سەربە پێكھاتەی ئاشووریە لەسەرەتای ژیانی پیشەگەریی وەك یاریزان لەیانەكانی ئیسكلستۆنا و داڵكوردی سویدی یاریی كردووە و دواتر چۆتە یانەكانی یۆنگشیلە و ئەسیرسكا، لەقەتەریش بۆ یانەكانی خۆر و شەحانیە یاریی كردووە.

ساڵی ٢٠١٥ ڕێبین بۆ ھەڵبژاردەی عێراق بانگكرا و تا ئێستا ٢٢ یاریی بۆ ئەو ھەڵبژاردەیە ھەیە.

ڕێبین لەیانەی داڵكورد
هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close