هه‌ردوو ناوه‌ڕاستكاره كورده‌كه یارى ده‌ستپێكى وه‌رزى نوێى پرڤا لیگى كرواتیا ده‌كه‌ن

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
ئه‌مڕۆ هه‌ردوو ناوه‌ڕاستكاره كورده‌كه یارى ده‌ستپێكى وه‌رزى نوێى خولى پله یه‌كى تۆپى پێى یانه‌كانى كرواتیا (پرڤا لیگ)ى وه‌رزى 2020-2021 ئه‌نجامده‌ده‌ن.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 14-8-2020 هه‌ردوو یاریزانى پیشه‌گه‌ر و نێوده‌وڵه‌تى كورد (محه‌مه‌د مه‌هدى مههدیخانى)ى ناوه‌ڕاستكارى یانه‌ى ڤارازدین و (ژیلوان حه‌مه‌د)ى ناوه‌ڕاستكارى یانه‌ى گۆریكا له‌یه‌كه‌م یارى پرڤا لیگى یانه‌كانى كرواتیاى وه‌رزى 2020-2021دا رووبه‌ڕووى یه‌كده‌بنه‌وه.
له‌یارییه‌كه‌دا محه‌مه‌د مه‌هدى مههدیخانى ناوه‌ڕاستكارى هه‌ڵبژارده‌ى ئۆڵۆمپى ئێرانى ژێر ته‌مه‌ن 23 ساڵ و یانه‌ى ڤارازدین میوانداریی ژیلوان حه‌مه‌د-ى ناوه‌ڕاستكارى هه‌ڵبژارده‌ى یه‌كه‌مى عێراق و یانه‌ى گۆریكا ده‌كات.

*كارتى یارییه‌كه:
-خولى پله یه‌كى تۆپى پێى یانه‌كانى كرواتیا (پرڤا لیگ).
-وه‌رزى: 2020-2021.
-هه‌فته: یه‌كه‌م، قۆناغ: یه‌كه‌م.
-كاتى ده‌ستپێكى یارى: 9:00ى شه‌و.
-یارى ده‌ستپێكى خوله‌كه: ڤارازدین×گۆریكا.
-یاریگا: ڤارتێكس، شار: ڤارازدین.
-یاریزان: محه‌مه‌د مه‌هدى مههدیخانى، یانه: ڤارازدین.
-هێڵى یاریكردن: ناوه‌ڕاستكار، ژماره‌ى درێس 77.
-یاریزان: ژیلوان حه‌مه‌د، یانه: گۆریكا.
-هێڵى یاریكردن: ناوه‌ڕاستكار، ژماره‌ى درێس 6.