وتار

بەرشەلۆنە بێ كۆنتڕۆلی تۆپ دەبێت

بەرامبەر ئەم وەرزەی باشەی بایرن میونخ، بەرشەلۆنە پلانی هەیە بۆ سەركەوتن بەڵام دەتوانن ئەو پلانە جێبەجێ بكەن؟! بایرن كۆنتڕۆلی تۆپ ئەكەن، بەڵام بەرشەلۆنە جیاواز ئەبێت لەوەی تا ئێستا بینیومانە.

هەردوویانەی بایرن میونخ و بەرشەلۆنە لە چارەكی كۆتایی چامپیۆنس لیگ رووبەرووی یەك ئەبنەوە لە یاریگای دالوش لە بەنفیكا، هەر لەگەڵ باسی ئەم یاریە ئەكرێت بیرمان بۆ لیڤاندۆڤسكی و مێسی ئەڕوات، بەڵام ئەم یاریە لەوە زیاترە و قورسترە.

بایرن میونخ:
هانسی فلیكس كاتیك بایرن میونخی وەرگرت لە چوارەمی ریزبەندی بۆندسلیگا بوون، بەڵام ئێستا براوەی بۆندسلیگان و كێبڕكێی ئەوروپا ئەكەن.
بایرن لە هەموو روەكانەوە لە ئێستادا كێشەی كەمە، لە گۆڵچی و بەرگی و ناوەند و هێرشیبردن، لە 2020 بایرن 23 یاری كردوەو تەنها 1 یاری یەكسانبوون.

لە رووی بەرگریەوە ئەلەبا و دەڤیس خێراییەكی زۆریان هەیە، بەڵام تەنها گومان لە بۆاتینگ ئەكرێت، كیمیچ بەهۆی یاری نەكردنی پاڤاردەوە لە لای راست ئەبێت، ئەلەبا ئەگەر بۆشایی هەبێت بە تۆپەوە دێتە پێشەوە، بە تایبەتی كە نزیكە لە مێسیەوە و ئەویش پەستان زۆر ناكات.

ئەلكانتارا لە دابەشكردنی تۆپدا خاڵی بەهێزی بایرنە، تۆپی كورت و درێژ وەكو یەك دابەش ئەكات.
لە هێڵی پێشەوە لیڤا پێناسەی ناوێت، لە داگرتنی تۆپ و جوڵانی ناو سزای و لێدانی سەر كەم وێنەیە، بەڵام ئەوەی پێم وایە خاڵێكی زۆر بەهێزە كاتی گەڕانەوەی لیڤاندۆڤسكیە بۆ وەرگرتنی تۆپ، كاتێك لیڤا یەتە پێشەوە، تۆپ لە ناوەڕاست وەردەگرێت، پیكی و لینگلیت لەگەڵ خۆی رادەكێشێت، بۆشایی بۆ مۆلەر دروستدەكات لە پشتی خۆیدا، یان لە لاكان گنابری و پیرسیچ (كومان) یان دەیڤس خێرایی زۆریان هەیە بۆ چونە پێشەوە لەو كاتانەدا.
بیریشمان نەچێت ئەگەری هەیە كۆتینیۆ بێتە یاریگاوەو ببێتە كێشە بۆ تیپەكەی خۆی كە بەرشەلۆنەیە.

بەرشەلۆنە:
بۆ تیپەكەی كیك سێتیان بارودۆخەكە جیاوازە، هەموو ئەوانەی كە گومانیان لە بەرشەلۆنە هەیە سەیری بارودۆخی هەموو وەرزەكە ئەكەن، پاشان ئەگەر وردبیتەوە لە تاكی یاریزانەكان كێشەی تاكیان هەیە، بەڵام قسەكە ئەوەیە كە مێسی و هەندێك لە یاریزانەكان دەتوانن ئەركی سەرخستنی تیپەكە بگرنە ئەستۆ.

لە ئێستادا بەرشەلۆنە ئەو توانایەی نیە كە 90 خولەك پەستان لە بایرن بكات و بە زۆرترین ژمارە بچێتە پێشەوە، بەڵام هەموو ئەگەرەكان ئەوەیە كە ماوەیەك پەستان بكەن و بچنە پێشەوەو پاشان بگەڕێنە دواوە بۆ بەرگری ناوچەیی وەكو ئەوەی بەرامبەر ناپۆلی لە نیوەی دووەمدا كردیان.

لەوكاتانەی بەرشەلۆنە تۆپیان لایەو دەچنە پێشەوە هیوا ئەوەیە كە مێسی بتوانێت سحری خۆی بكات، بەڵام ئەبێت مێسی نزیكبێت لە هێڵی سزای بایرنەوە، هێڵی ناوەراست دەبێت تۆپەكان بگەیەننە مێسی بە تایبەتی ئەگەر بە 4 ناوەڕاستبن.
یاری ناپۆلی دی یۆنگ زۆر باش بوو، بە تایبەتی بە تۆپەوە زۆر بەتوانایا لە چونەپێشەوە.
هێڵی بەرگری بەرشەلۆنە لەو كاتەی زۆر لە پێشەوەنین كێشەیان نابێت، هەروەها ئەگەر ڤیدال یاری بكات ئەوە كێشەیان كەمترە. یاری خێرا لە بەرژەوەندی بەرشەلۆنە نیە، هەركاتێك بایرن یاریەكە خێرا بكەن، بەرشەلۆنە هەوڵی هێمنكردنەوەی یاریەكە ئەدات، بۆ نمونە كەس لە خێراییدا پێشی ئەلفۆنسۆ دەیڤز ناداتەوە، بەڵام لە مەساحەی بچوك و لێسەندنی چاوەڕوان نەكراودا مێسی ئەتوانێت هەموو یاریزانێك تێپەرێنێت.

بەرگری لە یاریگای خۆیاندا و هێشتنەوەی مێسی لە لای راست وا ئەكات كە ئامادەبن بۆ هێرشی هەڵگەڕاوە، بە تایبەتی لە ئەگەری پێشكەوتنی بەرشەلۆنەدا بایرن بە زۆرترین ژمارە دەچنە پێشەوەو ئەمەش وا ئەكات كە بۆشایی لە دواوە زۆربێت.

لەكۆتایدا ئەبێت هەموو جارێك ئەوە بڵێینەوە كە یاریەكە 90 خولەكەو هەموو ئەگەرێك رودانی هەیە، راهێنەر حسابی ئەوە ئەكات كە توانای تیپەكە بەسەر هەموو كاتی یاریەكەدا دابەش بكات، چاوەڕێ مەكەن لە سەرەتاوە هیچ لایەكیان بە زۆرترین ژمارە بڕۆنە پێشەوە، لەدوای تاكتیك و توانای تاكی یاریزان هەڵەی بچوك یاریەكە یەكلایی ئەكاتەوە، كێ كەمترین هەڵە بكات بردنەوە بەدەست دێنێت.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close