هه‌ردوو یاریزانە كوردەكەی خولى كرواتیا وێنه‌یه‌كى یادگاری له‌ڕێگه‌ى كورد سپۆرته‌وه پێشكه‌شى كوردان و هه‌وادارانیان ده‌كه‌ن

سه‌نگه‌ر زرار
تایبەت بە Kurd Sport
رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌مشه‌وى نێوان یانه‌ى ڤارازدین-ى محه‌مه‌د مه‌هدى مههدیخانى و گۆریكا-ى ژیلوان حه‌مه‌د له‌یارى ده‌ستپێكى وه‌رزى نوێ (2020-2021)ى خولى پله یه‌كى تۆپى پێى یانه‌كانى كرواتیا (پرڤا لیگ)، به‌سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره‌ى یانه‌كه‌ى ژیلوان 5-1 كۆتاییهات.
له‌یارییه‌كه‌دا كه ئه‌مڕۆ هه‌ینى 14-8-2020 له‌سه‌ر یاریگاى ڤارتێكس له‌شارى ڤارازدین ئه‌نجامدرا و یه‌كه‌م یارى خولى وه‌رزى نوێى پله یه‌كى یانه‌كانى كرواتیا بوو، ژیلوان حه‌مه‌د-ى ناوه‌ڕاستكارى كوردى باشوور به‌شێوه‌ى سه‌ره‌كى تا خوله‌كى 82 بۆ یانه‌ى گۆریكا یاریكرد و مه‌هدى مههدیخانى ناوه‌ڕاستكارى كوردى رۆژهه‌ڵات له‌لایه‌ن راهێنه‌رى یانه‌ى ڤارازدین به‌شدارى یارییه‌كه‌ى پێنه‌كرا.
پاش یارییه‌كه‌ش له‌سه‌ر داواى (كورد سپۆرت) هه‌ردوو یاریزانى كورد وێنه‌یه‌كى یادگارییان پێشكه‌شى هه‌موو كوردان و هه‌وادارانیان كرد.
