هەواڵ

یاران هەرزوو شکستی بەرسەلۆنەی ڕاگەیاند

یاران هۆشیار ئەو منداڵەی کە پێشبینی دۆراندنی بەرسەلۆنەی کردبوو بوەتە جێی سەرنجی خوێنەران لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و قسەکەشی ڕاست دەرچوو.
رۆژی پێش یاری نێوان ڕیال مەدریدو مانچستەر ستی لەچامپیۆنس لیگ، لەشاری سلێمانی یاران هۆشیاری تەمەن ۱٤ ساڵ کەخوێندکاری ۹ ی بنەڕەتییە و ئارەزویەکی زۆری بۆ تۆپی پێ و شیکاری هەیە، لەکورتە ڤیدیۆیەکدا لەگەڵ باوکی کە لەپەیجی ناوەندی وەرزشی کوردستان بڵاوکراوەتەوە، باس لەچەند پێشبینیەکی خۆی دەکات بۆ ۸ یاری چامپیۆنس لیگ کەلەو ژمارەیەش ٦ لە پێشبینیەکانی ڕاست دەردەچێت و یەکێکیشیان ماوە بکرێت.
یاران دەڵێت یۆڤانتۆس و ریال مەدریدو ناپۆلی وچێڵسی و ئەتەڵەنتاو لایپزیک و بەرسەلۆنە و لیۆن توشی شکست دەبن.
لەکۆی ئەو پێشبینیانەی یاران تا ئێستا لەئەنجامی یاری نێوان ئەتلەتیکۆمەدریدو لایپزیگ هەڵەی کردوەو یاری نێوان مان ستی و لیۆنیش ماوە ئەنجام بدرێت.
یاران لەڤیدیۆکەدا دەڵێ تا قۆناغی پێش کۆتایی پێشبینیەکان دەڵێم و ئەوەی تری ناڵێم و نایزانم .

پێش یاری ریال و مان ستی


جێی باسە باوکی یاران دەڵێت: کوڕەکەم زۆر بە وردی سەیری یارییەکان دەکات و خوێندنەوەی وردی بۆ دەکات و ئاستی یاریزانەکانیش بەراورد دەکات، بۆیە بەو جۆرە پێش بینی دەکات و هەستیش دەکەم بەهرەیەکی هەیە بۆیە دەمەوێت پەرە بە بەهرەکەی بدەم.

یاران و باوکی
هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close