وێستگه‌یه‌كى تر‌ى یاریكردنى خانمه ناوه‌ڕاستكاره كورده‌كه له‌گه‌ڵ یانه‌كانى ئه‌ڵمانیا

سه‌نگه‌ر زرار- Kurd Sport
جه‌لیله ده‌لا‌ف-ى خانمه یاریزانى كورد بۆ وه‌رزى 2020-2021 روویكرده تیپى خانمانى یانه‌ى سارستید كه له‌خولى تۆپى پێى ناوچه و هه‌رێمه‌كانى یانه‌كانى ئه‌ڵمانیا ركابه‌ریی ده‌كات.
جه‌لیله كه‌كوردى رۆژئاوایە و له‌ئه‌ڵمانیا ده‌ژى و له‌هێڵى ناوه‌ند-پێشه‌وه یارى ده‌كات، به‌پێى هه‌واڵێكى وێبسایتى یانه‌ى سارستید-ى ئه‌ڵمانى بۆ ماوه‌ى یه‌ك وه‌رز بۆندى له‌گه‌ڵیاندا واژووكردووه.
جه‌لیله ده‌لا‌ف-ى ته‌مه‌ن 27 ساڵ پاش په‌یوه‌ندى كردنى به‌یانه‌ى سارستید و واژووكردنى بۆنده‌كه‌ى به‌شێوه‌ى فه‌رمی، به‌وێبسایتى یانه نوێیه‌كه‌ى راگه‌یاند كه ئامانجى ئه‌وه‌یه یارمه‌تى یانه‌ى سارستید بدات تا له‌خولى تۆپى پێى ناوچه و هه‌رێمه‌كانى یانه‌كانى ئه‌ڵمانیا-وه بۆ خولى نیشتمانى سه‌ربكه‌وێت.
شایه‌نى باسه جه‌لیله پێشووتر وه‌ك خانمه یاریزانێكى پیشه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ چه‌ندین یانه‌ى ئه‌ڵمانیادا له‌خولى پله یه‌كى خانمان/ بۆندس لیگا/1 و خولى پله دووى خانمان/ بۆندس لیگا/2 و جامى ئه‌ڵمانیا/ لیگا پۆكاڵ یارى كردووه، له‌وانه (5) یارى له‌بۆندس لیگاى یه‌ك و (105) یارى و (49) گۆڵ له‌بۆندس لیگاى دوو له‌گه‌ڵ (11) یارى و (4) گۆڵ له‌جامى یانه‌كانى ئه‌ڵمانیا/ لیگا پۆكاڵ.

*بیۆگرافیا:
-ناو: جه‌لیله ده‌لا‌ف.
-ساڵڕۆژى له‌دایكبوون: 7-3-1993.
-شوێنى له‌دایكبوون: كازلاجك/ سوریا.
-له‌ساڵى 1994ه‌وه له‌ئه‌ڵمانیا ده‌ژى.
-ره‌گه‌زنامه‌ى سورى و ئه‌ڵمانى هه‌یه.
-باڵا: 167 سم.
-هێڵى یاریكردن: ناوه‌ڕاست.
-یانه: سارستید/ ئه‌ڵمانیا.
*ئه‌و یانانه‌ى یارى تێدا كردووه:
-له‌سه‌ر ئاستى بێچووه‌شێران و تازه‌پێگه‌یشتووان بۆ تیپى یانه‌كانى میلیندۆرفر و هیلدسهایم و په‌ینه یارى كردووه.
-ساڵانى 2008-2010: تیپى لاوانى یانه‌ى توربین پۆتسدام.
-ساڵانى 2010-2011: تیپى دووه‌مى یانه‌ى توربین پۆتسدام.
-ساڵانى 2011-2012: یانه‌ى كۆڵن.
-ساڵى 2013: یانه‌ى بادنیوناهر.
-ساڵانى 2013-2014: تیپى دووه‌مى یانه‌ى بایه‌ر لیڤه‌ركوزن.
-ساڵانى 2014-2015: یانه‌ى وۆڵفسبۆرگ.
-ساڵانى 2015-2017: یانه‌ى كلۆپینبۆرگ.
-ساڵانى 2017-2019: یانه‌ى میپن.
-ساڵى 2019: یانه‌ى كارل زایس جینا.
-ساڵى 2020: یانه‌ى میپن.