ژیانی ئەستێرەكان

دەستە پۆڵاینەکانی هاوبیر عەبدولا

د.هاوبیر عبدلله سلام

ڕاهێنەر و پاڵەوانی کیک بۆکسینگ

تەمەن: ٤٠ ساڵ
کێش: ١٠٤ کگم
باڵا: ١٨٥ سم

مامۆستا لەکۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان لە زانکۆی سلێمان، ١١ ساڵ یاریزانی هەڵبژاردەی عێڕاق و یاریزانی پیشەگەر بووە لە یاری کیک بۆکسینگ، ماوەی ٣ ساڵە لەلایەن یەکێتی کیک بۆکسینگی جیهانی وەکو وانە بێژی نێودەوڵەتی دەستنیشان کراوە، وە ڕێکخەری یاریە نێودەوڵەتیەکانە.

چالاکیەکانی:
١- ڕێکخستنی دوو وۆرک شۆپ بۆ چاکسازی و پێشخستنی وەرزش.
٢- ڕێکخستنی یەکەم پاڵەوانیەتی نێودەوڵەتی پڕۆفێشناڵ لە سەرتاسەری عێڕاق و کوردستان.

ئەزموونی کار:
١- مامۆستا لە زانکۆی سلێمانی لە ساڵی ٢٠١٠ تاکو ئێستا.
٢- ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێڕاق لە ساڵی ٢٠١٧ تاکو ئێستا.

ئاستی خوێندن و بڕوانامەکان:

١- بەکالۆریۆس لە پەروەردەی وەرزش ساڵی (٢٠٠٢ – ٢٠٠٦) زانکۆی سلێمانی / کوردستان – عێڕاق
٢- ماستەر لە زانستی ڕاهێنان و بۆکسێن ساڵی (٢٠٠٧ – ٢٠٠٩) زانکۆی سلێمانی / کوردستان – عێڕاق
٣- دکتۆرا له فسیۆلۆجیای وەرزش ساڵی (٢٠١١ – ٢٠١٦) زانکۆی کێنت – بریتانیا
زمانەکانی کوردی، عربی و ئینگلیزی زۆر بە باشی دەزانێت.

پاڵەوانیەتی و کۆنفرانسەکان:

١- مەدالیای ئاڵتون لە پاڵەوانیەتی وڵاتە عەرەبیەکان ساڵی ٢٠٠٣ لە تونس.
٢- مەدالیای برۆنز لە پاڵەوانیەتی ئۆڵۆمپیاتی وڵاتە عەرەبیەکان ساڵی ٢٠٠٤ لە جەزائیر.
٣- مەدالیای برۆنز لە پاڵەوانیەتی جیهان ساڵی ٢٠٠٥ لە مەغریب.
٤- مەدالیای ئاڵتون لە پاڵەوانیەتی وڵاتە عەرەبیەکان ساڵی ٢٠٠٦ لە ئوردن.
٥- مەدالیای زیو لە پاڵەوانیەتی پڕۆفێشناڵی کۆمبات کەپ ساڵی ٢٠٠٦ له تورکیا.
٦- مەدالیای برۆنز لە پاڵەوانیەتی جیهان ساڵی ٢٠٠٧ لە سربیا.
٧- مەدالیای ئاڵتون لە پاڵەوانیەتی وڵاتە عەرەبیەکان ساڵی ٢٠٠٧ لە ئوردن.
٨- مەدالیای ئاڵتون لە پاڵەوانیەتی ڕۆژئاوای ئاسیا ساڵی ٢٠٠٧ لە ئوردن.
٩- مەدالیای زیو لە پاڵەوانیەتی وڵاتە عەرەبیەکان ساڵی ٢٠٠٨ لە سوریا.
١٠- مەدالیای ئاڵتون لە پاڵەوانیەتی وڵاتە عەرەبیەکان ساڵی ٢٠٠٩ لە ئوردن.
١١- بردنەوەی ٨ یاری پڕۆفێشناڵ ساڵانی ٢٠١١ تا ٢٠١٣ له لەندەن – بریتانیا.
١٢- مەدالیای پۆڵای ٥ ملم لە پاڵەوانیەتی جیهان ساڵی ٢٠١٣ لە تورکیا.
١٣- بردنەوەی نازناوی بریتانیا (ICO British Title) ساڵی ٢٠١٣ لە بریتانیا.
١٤- بردنەوەی نازناوی ڕینگ ماستەرس ئەوروپا (European Ring Masters Title).
١٥- مەدالیای ئاڵتون لە پاڵەوانیەتی جیهان ساڵی ٢٠١٤ لە بریتانیا.


١٦- وتنەوەی وانەیەک لە کۆنفرانسی زانستی جیهانی بۆ وەرزش (ECSS) ساڵی ٢٠١٥ لە سوید.
١٧- وتنەوەی وانەیەک لە کۆنفرانسی زانستی جیهانی بۆ وەرزش (ECSS) ساڵی ٢٠١٦ لە نەمسا.
١٨- سەرپەرشتی کردنی خولی ڕاهێنانی نێودەوڵەتی لەلایەن یەکێتی جیهانی ساڵی ٢٠١٩ لە ئوردن.
١٩- وتنەوەی وانەیەک لە کۆنفرانسی زانستی جیهانی بۆ وەرزش (ECSS) ساڵی ٢٠١٩ لە چیک.
٢٠- وتنەوەی وانەیەک لە کۆنفرانسی گەنجە سەرکەوتووەکان ساڵی ٢٠١٩ لە سلێمانی.

بەشداری کردوە لە چەندین کەمپی وەرزشی لە وڵاتانی (ڕوسیا، لوبنان، ئوردن، سوریا، بریتانیا، ئەڵمانیا، هۆڵەندا، سوید، ئیتاڵیا، تایلەند).