هاوپۆلنه‌كراوهەواڵ
لاوێكى كوردى پیرانشار چووە تیپی یه‌كه‌مى یانه‌ى ئیستقلالی ئێرانی


فه‌رهاد مه‌جیدى راهێنه‌رى یانه‌ى ئیستقلال-ى تاران له‌یارییه‌كى دۆستانه‌دا (فه‌ردین ره‌بت)ى ناوه‌ڕاستكارى لاوى كوردى هه‌ڵبژارده‌ى تازه‌پێگه‌یشتووانى ئێران و تیمى لاوانى ژێر ته‌مه‌ن 19 ساڵى یانه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ تیمى یه‌كه‌م تاقیكرده‌وه.
یانه‌ى ئیستقلال-ى شین پۆشى پایته‌ختى ئێران بۆ یارى دۆستانه‌ى ئاماده‌كاریدا به‌رامبه‌ر به‌یانه‌ى ریكاى بابل داوه‌تى سێ یاریزانى تیمى لاوانى كرد لهتیمى یه‌كه‌مدا تاقیبكرێنهوه، یه‌كێك له‌یاریزانه‌كان (فه‌ردین ره‌بت)ى یاریزانى لاوى كوردى شارى پیرانشار-ى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان بوو، فه‌ردین رۆژى 17ى حوزه‌یرانى 2020 له‌یارییه دۆستانه‌كه‌دا به‌شێوه‌ى یه‌ده‌گ بۆ یه‌كه‌مجار له‌گه‌ڵ تیمى پێشكه‌وتووانى یانه‌ى ئیستقلال به‌درێسى ژماره 21 یاری كرد.
فه‌ردین-ى ته‌مه‌ن 19 ساڵ كه له‌سه‌ره‌تا لهتیمى تازه‌پێگه‌یشتووانى یانه‌ى تراكتۆرسازى ته‌برێز یارى ده‌كرد، ساڵى 2019ى رابردوو به‌پێى بۆندێك بۆ ماوه‌ى پێنج ساڵ بووه موڵكى یانه شین پۆشه‌كه‌ى تارانى پایته‌خت و ئێستا به‌درێسى ژماره 18 له‌تیپى لاوانى یانه‌ى ئیسقلال یارى ده‌كات و چاوه‌ڕوان ده‌كرێ له‌ئاینده‌یه‌كى نزیك و پێشوه‌خته بۆ تیمى یه‌كه‌مى یانه‌كه سه‌ربخرێت.
شایه‌نى باسه فه‌ردین ره‌بت رۆژى 29-10-2001 له‌شارى پیرانشار له‌دایكبووه و باڵاى 180 سم و كێشى 70 كگمه و له‌هێڵى ناوه‌ند و هه‌ردوو باڵى راست و چه‌پ یارى ده‌كات و بۆندى بۆ ماوه‌ى پێنج ساڵ له 2019 تا 2024 له‌گه‌ڵ یانه‌ى ئیستقلال تاران-دا هه‌یه.
