هێرشبه‌رێكى لاوى كورد له‌ژێر تاقیكردنه‌وه‌ى یانه‌یه‌كى سوپه‌ر لیگى دانیمارك دایه

سه‌نگه‌ر زرار/ Kurd Sport
رۆنى ئاراباجى یاریزانى لاوى كوردى دانیمارك زیاتر له‌هه‌فته‌یه‌كه له‌ژێر تاقیكردنه‌وه (تێست)ى یانه‌یه‌كى خولى سوپه‌رى تۆپى پێى یانه‌كانى دانیمارك (سوپه‌ر لیگ) دایه.
ئه‌م یاریزانه لاوه‌ى كورد كه‌ڕۆژى 30ى حوزه‌یرانى 2020 بۆنده‌كه‌ى له‌گه‌ڵ تیپى لاوان/ دووه‌مى ژێر ته‌مه‌ن 19 ساڵى یانه‌ى برۆندبى دانیماركى كۆتاییهات و ده‌رفه‌تى ئه‌وه‌ى بۆ نه‌ڕه‌خسێنرا بۆ تیپى یه‌كه‌مى یانه‌كه بۆندى له‌گه‌ڵدا بكرێ كه له‌سوپه‌ر لیگى یانه‌كانى دانیمارك به‌شداره، پاش ئه‌وه یانه‌ى سوندرییسكه كه یانه‌یه‌كى تر‌ى سوپه‌ر لیگى ئه‌و وڵاته‌یه چاوى بڕیوه‌ته تواناكانى و زیاتر له‌هه‌فته‌یه‌كه بانگهێشتى مه‌شق و راهێنانه‌كانى خۆى كردووه و تێستى ده‌كات و له‌یارییه دۆستانه و ئامادهكارییهكانیشدا به‌درێسى ژماره 33 له‌هێڵى پێشه‌وه‌دا به‌شدارى پێكردووه و نزیكه له‌وه‌ى بۆ وه‌رزى 2020-2020ى خوله‌كه بۆندى له‌گه‌ڵدا بكات.
رۆنى هێرشبه‌رى لاوى كوردى باكوور و خاوه‌ن ره‌گه‌زنامه‌ى دانیماركى ئه‌م هاوینه پاش ته‌واوبوونى ماوه‌ى بۆنده‌كه‌ى یانه‌ى برۆندبى به‌جێهێشت و پێشبینى ده‌كرێ له‌گه‌ڵ یانه‌ى سوندرییسكه بگاته رێككه‌وتن و وه‌رزى نوێى سوپه‌ر لیگ یارى بۆ یانه‌كه بكات.

شایه‌نى باسه رۆنى ئاراباجى رۆژى 14-2-2001 له‌دایكبووه و باڵاى 176 سانتیمه‌تره و له‌ته‌مه‌نى چوار ساڵییه‌وه لهئهكادیمیاى یانه‌ى برۆندبى دانیماركى یارى ده‌كات و دواتر بۆ تیپه‌كانى تازه‌پێگه‌یشتووانى ژێر ته‌مه‌ن 17 ساڵ و لاوانى ژێر ته‌مه‌ن 19 ساڵانى یانه‌كه بۆندى له‌گه‌ڵدا كراوه و له‌دوو وه‌رزى رابردوو (2018-2019 و 2019-2020) له‌گه‌ڵ تیپى لاوانى ژێر ته‌مه‌ن 19 ساڵى یانه‌ى برۆندبى دانیماركى 17 گۆڵى له 37 یاریدا تۆماركردووه و 3 گۆڵى تریشى سازكردووه، ئه‌مه‌ش له‌ماوه‌ى 2666 خولهك یاریكردندا.